لینکی خێرا
- سەردانمان بکەن
- داواکاری پێشکەش بکە
- پێوەرەکانی وەرگرتن
- تێچووی خوێندن
- سکۆلارشیپ و سپۆنسەر
- بەشی ناوخۆیی
- پرسیارە باوەکان
پەیوەندی
[email protected]
+964 (0)770 461 5555 (Kurdish)
+964 (0)750 704 1344
+964 (0)772 773 7388 (Arabic)
وەرگرتن لەزانکۆ
بەشی وەرگرتن بە خۆشحاڵییەوە چاوەڕوانی پێشوازیکردنی تۆیە لە زانکۆکەمان!
هانت دەدەین سەردانی کەمپی زانکۆ بکەیت تاکو زیاتر لەسەر زانکۆ و پرۆگرامە ئەکادیمییەکانمان بزانیت، لەگەڵ مامۆستایان و فێرخوازان ئاشنا بیت، و لە نزیکەوە ئەزموونی خوێندن لە زانکۆکەمان ببینیت.
وەک بەشی وەرگرتن، ئامادەین یارمەتیت بدەین لە هەموو قۆناغەکانی پڕۆسەی وەرگرتندا و وەڵامی هەر پرسیارێکت بدەینەوە. ئەم هەلانەش بۆ تۆ دابین کراون تاکو زیاتر زانکۆکەمان بناسیت

سەردانی ڕۆژانە
بەشی وەرگرتن پێشوازیت لێدەکات و زانیاریت پێ دەدات دەربارەی پرۆگرامە ئەکادیمییەکان، و هەلی ئەوەت پێدەبەخشێت بەناو کەمپەسی زانکۆدا بگەڕێیت بۆ زیاتر ئاشنابوون بە ژینگەی زانکۆکەمان و ژیانی فێرخوازان.
ئەگەر دەتەوێت زانیاری زیاتر وەربگریت و لەگەڵ مامۆستا و فێرخوازانی بەشێکی دیاریکراو گفتوگۆبکەیت، ئەوا دەتوانیت پێشوەختە پەیوەندیمان پێوەبکەیت و کاتی سەردانەکەت دیاریبکەیت تاکو ئێمەش هەستین بە ئامادەکاری بۆ سەردانەکەت.
بەشی وەرگرتن لە ڕۆژانی یەکشەممە تا پێنجشەممە، لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ٤:٠٠ی دوای نیوەڕۆ ئامادەی خزمەتگوزارییە.
تکایە کاتی سەردانیکردن ناسنامەی کەسی خۆت بهێنە.

چالاکییەکان لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی
تکایە بەردەوام سەردانی پەڕەی فەرمی زانکۆکەمان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بکە، چونکە چەندان چالاکی و بۆنە لەلایەن بەشە ئەکادیمییەکان و یانە فێرخوازییەکانمانەوە ڕێکدەخرێن و ڕادەگەینرێن.
زۆربەی ئەم چالاکییانە کراوەن بۆ گشتی خەڵک و دەرفەتێکی ناوازەیە تاکو لە نزیکەوە ئاشنا بن بە ژیانی زانکۆ و کۆمەڵگەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی.

تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی
دەتەوێت بزانیت کارامەییەکانت لە زمانی ئینگلیزیدا لە چ ئاستێکدایە؟
دەتوانیت بەشداری تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی بکەیت و ئاستی خۆت دیاریبکەیت.
تاقیکردنەوەکان هەموو دووشەممە و چوارشەممەیەک لە کاتژمێر ١١:٠٠ی بەیانی ئەنجام دەدرێن.
تاقیکردنەوەکە بۆ یەکەم جار بەخۆڕاییە بۆ ئەو فێرخوازانەی داواکاری خوێندن بۆ زانکۆکەمان پێشکەشدەکەن، بەڵام دووبارەکردنەوەی بەرامبەر بە ٣٥,٠٠٠ دیناری عێراقی دەبێت. فێرخوازانی پۆلی یازدەیەمیش دەتوانن بەشداری تاقیکردنەوەکە بکەن.
ئەگەر مەبەستت لە تاقیکردنەوەکە پێشکەشکردنی داواکاری بۆ زانکۆیە، تەنها فۆڕمی داواکردنی ئۆنلاین پڕ بکەرەوە و ڕێککەوتی تاقیکردنەوەکەت هەڵبژێرە.
هەروەها دەتوانیت پێشتر پەیوەندیمان پێوە بکەیت بۆ ناوتۆمارکردن:
٥٥٥٥ ٤٦١ ٠٧٧٠ ٠٠٩٦٤
یان
٧٣٨٨ ٧٧٣ ٠٧٧٢ ٠٠٩٦٤ (هێڵی عەرەبی)

پڕۆگرامی ڕۆژێک لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی
بۆ یەک ڕۆژ ببە بە فێرخوازێکی ڕاستەقینەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی! لە بەشداریکردن لە وانە و تاقیگە جیاوازەکانەوە، تا چوون بۆ کافتریا و بەشداری لە چالاکییەکانی ژیانی فێرخوازان، هەروەها مانەوە بۆ یەک شەو لە بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆکەمان کە دەکەوێتە نێو کەمپەسی زانکۆکەمانەوە.
ئەم پڕۆگرامە لە ماوەی ساڵی خوێندندا هەموو پێنجشەممەیەک، لە کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی تا ٣:٠٠ی دوای نیوەڕۆ بەڕێوە دەچێت.
ژمارەی بەشداربووان سنووردارن، بۆیە تکایە پێشتر ناوت تۆمار بکە و ئەو پێنجشەممەیە هەڵبژێرە کە گونجاوترین کاتە بۆ تۆ.
بۆ ناوتۆمارکردن، ئەم لینکە بەکاربهێنە:
داواکردنی سەردانی بەکۆمەڵ بۆ فێرخوازان
ئەگەر مامۆستای خوێندنگەیەکیت یان لەگەڵ گرووپێک لە فێرخوازانی خوێندنگە یان پەیمانگاکان کار دەکەیت، بە خۆشحاڵییەوە پێشوازیتان لێ دەکەین بۆ سەردانێکی بەکۆمەڵ لە زانکۆکەمان.
سەردانە کۆمەڵییەکان دەتوانن ٢ یان ٣ کاتژمێر بخایەنن، و چەند بەرنامەیەکی جیاوازتان بۆ دابین کراوە تاکو ئەوە هەڵبژێرن کە لەگەڵ پێویستی و خواستی ئێوەدا دەگونجێت.
تکایە بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر و ڕێکخستنی سەردانەکەتان، پەیوەندی بە بەشی وەرگرتنەوە بکەن.





