لینکی خێرا
- سەردانمان بکەن
- داواکاری پێشکەش بکە
- پێوەرەکانی وەرگرتن
- تێچووی خوێندن
- سکۆلارشیپ و سپۆنسەر
- بەشی ناوخۆیی
- پرسیارە باوەکان
پەیوەندی
[email protected]
+964 (0)770 461 5555 (Kurdish)
+964 (0)750 704 1344
+964 (0)772 773 7388 (Arabic)
داواکاری پێشکەش بکە
ئەگەر ئامادەیت بۆ دەستپێکردنی گەشتێکی ئەکادیمی ئاستبەرز و ناوازە، ئێستا باشترین کاتە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن لە زانکۆکەمان.
خوێندنی باڵا دەرگای دەرفەتە نوێیەکانت بۆ دەکاتەوە، ئاسۆکانی بیرکردنەوەت فراوانتر دەکات، زانیاری و کارامەیی پێویستت پێدەبەخشێت بۆ دروستکردنی داهاتوویەکی سەرکەوتوو.
جا ئەگەر تازە دەرچووی قۆناغی ئامادەییت، یان پیشەگەری و دەتەوێت گەشە بە کار و پیشەکەت بدەیت، یان حەز دەکەیت پەرە بە خولیا و بەهرەکانی خۆت بدەیت پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن بۆ زانکۆ یەکەم هەنگاوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت.
دوودڵ مەبە و ئێستا داواکاری پێشکەش بکە. هەنگاو بنێ بەرەو گەشەسەندنی کەسی و پیشەیی و درێژەدان بە خوێندنت.
بەروارەکانی پێشکەشکردنی داواکاری بۆ خوێندن لەم ساڵدا 2027/2026:
وەرزی پاییز:
| # | دوا وادە بۆ خۆناونوسکردن | وادەی دەستکردن بە خوێندن |
|---|---|---|
| پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی | 25 تشرینی یەکەم , 2026 | 1 تشرینی دووەم, 2026 |
| بەکالۆریۆس | 5 ئەیلوول, 2026 | 13 ئەیلوول, 2026 |
| ماستەر لە کارگێڕی کار | پێشکەشکردنی داواکاری خوێندن بەردەوامە تاکو ناوەڕاستی مانگی کانوونی دووەم | کۆتایی تشرینی یەکەم و دەرفەتی وەرگرتنی فێرخواز تاکو کۆتایی کانوونی دووەم |
وەرزی بەهار:
| # | دوا وادە بۆ خۆناونوسکردن | وادەی دەستکردن بە خوێندن |
|---|---|---|
| پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی | 5 شوبات, 2027 | 14 شوبات, 2027 |
| بەکالۆریۆس | 30 کانوونی دووەمی, 2027 | 7 شوبات, 2027 |
پێشکەشکردنی داواکاری کارێکی زۆر ئاسانە:
01
داواکاری خوێندن پێشکەش بکەداواکارییەکە پێشکەش بکە لەڕێی ئەم لینکە
02
ناوتۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەی دیاریکردنی توانستی زمانی ئینگلیزی لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی داواکاری، دەبێت تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدەیت. ئەو بەروارە هەڵبژێرە کە گونجاوە بۆت. ئەگەر دەرچووی خوێندنگەی نێودەوڵەتی بیت یان خوێندنت لە بەریتانیا یان ئەمریکا تەواو کردبێت، لە ئەنجامدانی ئەم تاقیکردنەوەیە بەدەر دەبیت و دەتوانیت هەنگاوەکانی ٢ تا ٤ تێپەڕێنیت.
03
تاقیکردنەوەی دیاریکردنی توانستی زمانی ئینگلیزی ئەنجام بدە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی توانستی زمانی ئینگلیزی لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ئەنجام بدە (یەکەم تاقیکردنەوە بەخۆڕاییە)، یان ئەنجامی تاقیکردنەوەیەکی فەرمی زمانی ئینگلیزی وەک IELTS، TOEFL یان Duolingo پێشکەش بکە. دەتوانیت زانیاریی زیاتر دەربارەی تاقیکردنەوە پەسەندکراوەکان لە بەشی مەرجەکانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی ببینیت. ئەنجامی تاقیکردنەوەکەت دیاری دەکات ئایا ئامادەیت ڕاستەوخۆ دەست بە خوێندن لە پرۆگرامەکانی بەکالۆریۆس بکەیت یان پێویستە سەرەتا دەست بە پرۆگرامی ئامادەسازی ئەکادیمی (APP) بکەیت.
04
وەرگرتنی ئەنجامەکان دوای ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە، ئەنجام و بڕوانامەی تاقیکردنەوەکەت لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە پێدەگات لەلایەن بەشی وەرگرتنەوە، لەگەڵ زانیاریی هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی داواکارییەکەت.
05
یەکسانکردنی بڕوانامە (بۆ دەرچووانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان) دەرچووانی خوێندنگە نێودەوڵەتییەکان یان ئەوانەی خوێندنیان لە دەرەوەی وڵات تەواو کردووە، دەبێت بڕوانامەکانیان یەکسان بکرێتەوە. زانکۆ نامەی پشتگیریی پێویستت بۆ ئامادە دەکات تاکو لەگەڵ بڕوانامە و نمرەکانت پێشکەشی ئۆفیسی ئەزموونەکان لە وەزارەتی پەروەردە لە هەولێر بکەیت. بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە بەڵگەنامەی تایبەت بە مەرجەکانی فێرخوازانی نێودەوڵەتی بخوێنەرەوە.
06
وەرگرتنی نامەی قبووڵکردن ئەگەر قبووڵ بکرێیت، بەشی وەرگرتن نامەی قبووڵکردنت بۆ دەنێرێت و ئاگادارت دەکاتەوە بە کۆتا وادەی تۆمارکردن. لەو کاتەدا دەبێت بڕوانامەی کۆتایی (یان ئەو نمرانەی تا ئەو کاتە بەردەستن) پێشکەش بکەیت، گرێبەستی خوێندن واژۆ بکەیت و دەست بە خوێندن لە زانکۆ بکەیت. بۆ ئەو فێرخوازانەی لە مانگی ئەیلوول دەست بە خوێندن دەکەن، پێش پێشکەشکردنی نمرە کۆتایییەکان گرێبەستێکی تۆمارکردنی پێشوەخت واژۆ دەکرێت.



