NEWS

گفتوگۆی رادیۆی نیوزیلاند لەگەڵ "د. چۆمان هەردی – مامۆستای یاریدەدەر لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی"

رادیۆی نیوزیلاند گفتوگۆیەکی رۆژنامەوانیی لەگەڵ "د. چۆمان هەردی – مامۆستای یاریدەدەر لەبەشی زمانی ئینگلیزی" ساز دا ، گفتوگۆکە رۆژی ١٤ ی نیسان هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی پرۆسەی بەدناوی ئەنفالدا پەخش کرا . د. چۆمان هەردی لەگفتوگۆکەدا باسی زانکۆی ئەمریکیی عێراق – سلێمانی ، گوتنەوەی وانەی جێندەر ، شیعرنوسین ، گەڕان بەدوای دەربازبوانی پرۆسەی بەدناوی ئەنفال ، هەروەها سیاسەت لەکوردستانی عێراق ، دەکات .
لێرەدا گوێبیستی گفتوگۆکە ببە

کۆمەڵەی فێرخوازانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی هەڵمەتێک بۆ کۆمەککردنی زانکۆی موسڵ بەڕێوە دەبات

زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ئەمڕۆ رایگەیاند : کۆمەڵەی فێرخوازانی زانکۆ ، هەڵمەتێکی کتێب کۆکردنەوە بۆ کۆمەککردنی کتێبخانەی زانکۆی موسڵ بەڕێوە دەبات .

Instagram Feed