بەشی خزمەتگوزاریی فێرخوازان لەزانکۆ ، رۆژی ٦ ی شوباتی ٢٠٢٠ ، رۆژیادێکی دەربارەی رێنوێنیی زانکۆیی ، بۆ ئەو فێرخوازانە سازکرد کە لەوەرزی بەهارەی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠ دا ، دەست بەخوێندنی پرۆگرامی بەکالۆریۆس دەکەن .
سەرۆکی زانکۆ دکتۆر بروس واڵکر فیرگسون ، تاقی سەرلەبەیانیی رۆژیادەکەی بەوتەیەک دەستپێکرد ، تیایدا بەخێرهاتنی فێرخوازانی نوێی کردو وتی : "ئێوە لەناو هاوڕێیانی خۆتاندان" . هەروەها وتی : "ئێمە ... پابەندین بەوەی ژیانتان ئاسان بکەین و هاوکاریتان بکەین بۆ سەرکەوتن" .
سەرۆکی زانکۆ ، بەمەبەستی هاوکاریکردنی فێرخوازان بۆ سودوەرگرتنی زیاتر لەو کاتانەی لەزانکۆدا بەسەری دەبەن ، کۆمەڵێک خاڵی خستەڕو ، پاشان وتی : "خۆتان بهێننە پێش چاوی خۆتان لە ٥٠ ساڵی تردا ... دوبارە لەخۆتان بپرسنەوە بەتەمای چین" .
لەدەستپێکی تاقی بەیانیی رۆژیادەکەدا ، هەریەکە لەدکتۆر وۆلفگانگ هینک - یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی و ، دکتۆر بارین کایا ئۆغڵۆ - راگری فێرخوازان ، لەبەردەم فێرخوازاندا قسەیان کرد .
شایانی باسە فێرخوازان فرسەتەکەیان قۆستەوە بۆ زیاتر ئاشنابون بەیەکدی پێش دەستپێکردنی کۆرسی داهاتوی خوێندن ، هەروەها وێنەیەکی بەکۆمەڵیان گرت کە تیایدا ژمارەکانی ساڵی تەخەڕوجکردنیان "٢٠٢٥" بەرجەستە کرد.