یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی وۆرکشۆپێک دەربارەی بنەماکانی متمانەی ئەکادیمی پێشکەش دەکات | The American University of Iraq Sulaimani

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی وۆرکشۆپێک دەربارەی بنەماکانی متمانەی ئەکادیمی پێشکەش دەکات

Wednesday, February 5, 2020 - 09:30

 

دکتۆر وۆڵفگانگ هینک – یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی، رۆژی ٥ ی شوباتی ٢٠٢٠ ، وۆرکشۆپێکی لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، لەژێر ناونیشانی "بنەماکانی متمانەی ئەکادیمی" پێشکەشی ئەندامانی دەستەی وانەبێژی و فەرمانبەرانی زانکۆکە کرد.

دکتۆر هینک، تیشکی خستە سەر بایەخی متمانەی ئەکادیمیی دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا، بەتایبەتی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی و وتی : "ئەرکی ئێمە بریتییە لەوانەبێژیی ئاراستەکراو ... پێویستە بەڵگەمان هەبێت لەسەر خوێندن و فێرکرن"، لەو چوارچێوەیەدا کۆمەڵێک بابەتی تاووتوێ کرد، لەوانە: چاودێریکردنی کوالیتیی خوێندن، بەجێهێنانی ئەرک و ئامانج، هەروەها بەدەستهێنانی متمانەی ئەکادیمی.

یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی، بەوردی ئاستە جۆراوجۆرەکانی متمانەی ئەکادیمیی خستە بەرباس، لەناویاندا متمانەی هەرێمی و نیشتیمانی و نێودەوڵەتی، زانیاریشی دەربارەی چەندین دەستەی متمانەبەخشینی نێودەوڵەتی خستەڕو.   

دکتۆر هینک هەروەها پێداگیریی لەسەر بایەخی پەرەپێدان و پتەوکردنی ژینگەی زانکۆیی کرد، بەئامانجی کارکردن بەشێوەیەکی یەکانگیر، بەرەو دەستەبەرکردنی ئامانجە دیاریکراوەکان و بەدەستهێنانی متمانەی ئەکادیمی.