ڕاگەیاندنی دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی لە نێوان زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا | The American University of Iraq Sulaimani

ڕاگەیاندنی دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەیی لە نێوان زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا

Wednesday, June 12, 2019 - 15:00

لەژێر چاودێریی بەڕێز دکتۆر یوسف گۆران – وەزیری خوێندنی باڵا و توێژیەنەوەی زانستی لەحکومەتی هەرێمی کوردستان ، زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا ، ئەمڕۆ ، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی هاوبەشدا ، هەواڵی دەستپێکردنی یەکەم دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەییان راگەیاند ، کە بەم دواییانە لەلایەن (ئەنجومەنی متمانەبەخشین بەپرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەکنەلۆجیا - ABET/Accreditation Board for Engineering and Technology) ەوە متمانەی دراوەتێ . ئەم بروانامەیە ، دەکرێت بوار بۆ ئەو فێرخوازانە بڕەخسێنێت کە خوازیاری خوێندنن لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ، تا ببنە خاوەنی بەرزترین بڕوانامەی ئەندازیاری لەعێراق و کوردستاندا .

ئەو فێرخوازانەی لەبەرایی پاییزی ساڵی ٢٠٢٠ ەوە ناویان لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی تۆمار دەکرێت لەم بەرنامەیە، دەتوانن بڕوانامەی دواڵ لەئەندازیاریی شارستانی و میکانیکیدا ، لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا بەدەست بهێنن . لەچوارچێوەی ئەم هاوبەشییە نوێیەی نێوان هەردو زانکۆدا ، وانەبێژانی نێودەوڵەتی لەزانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی و مامۆستایانی بەناوبانگی ئەریزۆنا ، وانەکان بەفێرخوازانی ئەم پرۆگرامە دەڵێنەوە. هەروەها "کامپێکی زانکۆیی بچوککراوە" ی سەر بەزانکۆی ئەریزۆنا ، لەحەرەمی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانیدا دادەمەزرێت ، بەمەبەستی پێشکەشکردنی وانەکانی ئەم پرۆگرامە کە جێگەی متمانەی (ئەنجومەنی متمانەبەخشین بەپرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەکنەلۆجیا - ABET/Accreditation Board for Engineering and Technology) یە .

ناوی فێرخوازان لەهەردو دامەزراوەکە (زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا) تۆمار دەکرێت ، لەکاتی دەرچونیشیاندا دەبنە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسی دووانی لەهەردو زانکۆکەوە .

زانکۆی ئەریزۆنا ساڵی ١٨٥٥ دامەزراوە ، بایەخ بەتوێژینەوە دەدات ، بەپێی ئەو ریزبەندییەی لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتیی پۆلێنکردنی زانکۆکانەوە ئەنجام دراوە ، لەپلەی ٥٢ هەمیندایە لەسەر ئاستی جیهان .

بەم بۆنەیەوە ، دکتۆر بروس واڵکر فیرگسون – سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی ، وتی : "ئەم بڕوانامە دووانییە لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆناوە ، بەشێکە لەپلانەکانی زانکۆمان بەرەو گەشەسەندن و هەڵکەوتویی و داهێنان" . هەروەها وتی : "فێرخوازان دەتوانن بڕوانامەی ئەمریکی لەناوخۆی عێراقدا بەدەست بهێنن ، بەتێچویەکی کەمی خوێندن و ئاسودەییەکی زۆر ، لەنزیک خۆیانەوە . وێڕای ئەوە ، ئەم پرۆگرامە ، ئەرکی زانکۆمان لەبەرهەمهێنانی دەرچوانی بەهرەمەندی لێوەشاوە ئاسانتر دەکات ، ئەو دەرچوانەی خاوەنکارانی نیشتیمانی و هەرێمی و نێودەوڵەتی بەدوایاندا دەگەڕێن" .

لەلایەن خۆیەوە ، پڕۆفیسۆر برنت وایت – جێگری سەرۆکی زانکۆی ئەریزۆنا بۆ کاروباری خویندنی نێودەوڵەتی ، رایگەیاند : "زانکۆی ئەریزۆنا زیاد لەسەدەیەکە خەریکی پێگەیاندنی باشترین ئەندازیارە لەجیهاندا ، بەردەوامیش دەبێت لەسەر ئەو کارەی لەعێراق و کوردستاندا ، بەهاوبەشی لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی" . هەروەها رایگەیاند : "دامەزراوەکەمان و زانکۆی ئەمریکی عێراق، سلێمانی وەک دوو هاوبەش  پابەندن بەکوالیتییەوە" .