چیرۆکی سه‌ركه‌وتنی دەرچوان: دەشنێ عەبدولکەریم | The American University of Iraq Sulaimani

چیرۆکی سه‌ركه‌وتنی دەرچوان: دەشنێ عەبدولکەریم

Wednesday, January 22, 2020 - 16:30
 

دەشنێ عەبدولکەریم عەبدولغەفور ، بیزنس ١٤

دەشنێ عەبدولکەریم، ساڵی ٢٠١٤ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لەکارگێڕیی کار لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی بەدەست هێناوە. ئێستاش  مینحەی فۆڵبرایتی بەدەست هێناوە بۆ درێژەدان بەخوێندنی ماجستێر لەکارگێڕیی کاردا، لەکۆلیجی کارگێڕیی کار لەزانکۆی پۆرتلاندی حکومی، لەوڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا.

دەشنێ دەڵێت: "جۆری خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، یارمەتیی دام لەدۆزینەوەی هەلی جۆراوجۆر لەگەشتە ئەکادیمیەکەمدا". ئەو، فەزڵی ئەوەی کە بوە بەخاوەنی دیدو تێڕوانینێکی فراوان لەژیانی تایبەتی و پیشەیی خۆیدا، دەگێڕێتەوە بۆ ئەو سیستمەی خوێندن (سیستمی لیبراڵ ئارت) کە لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی بەرقەرارە.

 دەشڵێت: "خوێندن لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی، یارمەتیی دام لەزانینی چۆنیەتیی دیاریکردنی ئەڵتەرناتیڤ و چارەسەردانان بۆ هەر کێشەو بەربەستێک کە رەنگە روبەڕویان ببمەوە". هەروەها دەڵێت: "خوێندن و فێربون لەناو دەستەو گروپی فێرخوازیی جۆراوجۆردا، یارمەتیی دام باشتر لەدیدو تێڕوانینە جیاوازەکان حاڵی ببم و نزیک ببمەوە لەئامانجە جۆراوجۆرەکان" .

بەلای "دەشنێ"وە، ئەو گەشتە زانکۆییەی کە لەزانکۆی ئەمریکی لەعێراق، سلێمانی دەستی پێکرد، کۆتایی نەهاتوە: "لەسەرەتاوە، لەموحازەرەکانمانەوە بەزمانی ئینگلیزی، تا کۆرس و پرۆگرامەکانی دیکە، زانکۆ سەرجەم ئەو ئامرازانەی پێشکەشکردین کە بۆ بەرەو پێشچون بەئاراستەی جیهان و دەستەبەرکردنی ئامانجە یەک لەدوای یەکەکانمان پێویستن".