پێنجەم دەرچوونی ساڵانەی قوتابیانی زانکۆ: ١٥٤دەرچووی نوێ دەبنە بەشێک لە تۆڕێ دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی | The American University of Iraq Sulaimani

پێنجەم دەرچوونی ساڵانەی قوتابیانی زانکۆ: ١٥٤دەرچووی نوێ دەبنە بەشێک لە تۆڕێ دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی

Sunday, May 29, 2016 - 17:00

 

رۆژێ ٢٨ی مەی ٢٠١٦، زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی پێنجەم ئاهەنگی دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆی سازکرد. زانکۆکە بڕوانامەی بە ١٥٤ خوێنکاری دەرچوو بەخشی کە لە چەند بەشی جیاواز پێکهاتبوو، لەمانە ئەندازیاری، زانستی تەکنەلۆجیا (ئایتی)، ئەدەبی ئنگلیزی، کارگێڕی بزنز و خوێندنی نێودەوڵەتی. ئەم گرووپە ١٢٠ وەرگری بڕوانامەی بەکەلۆریۆس  و ١٣٤ بڕوانامەی ماستەری لەخۆ دەگرت کە دەبنە بەشێک لە تۆڕی دەرچووانی ٥٢٨ کەسی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمان و جێدەستییان لە کۆمەڵگادا دیاردەبێت.

ئاهەنگی دەرچووان لەلایەن د.چۆمان هەردییەوە بەڕێوە برا، کە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر و ئاڕاستەکەری گشتی بەشی ئەدەبی ئینگلیزیە لە زانکۆکەدا. د. ئێسثەر مولنیکس، سەرۆکی کاتیی زانکۆ، بەخێرهاتنی میوانەکان و دەرچووەکانی کرد و باسی دەستکەوتەکانی ئەندامانی زانکۆکە و خوێندکارانی کرد لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا. هەروەها باسی لەوە کرد کە کە چۆن سەرکەوتووانە زانکۆکەمان توانیویەتی ئاستەنگییەکان بگۆڕێ بۆ دەرفەتی گرنگ لە کاتە سەختەکاندا. لە درێژەی وتەکانیدا گوتی: "ئێمە لە زانکۆ زۆر خۆشحاڵین بە گەشەی فیکریی و ئێتیکیتان. دڵخۆش و سەربەرزبین بەو ھیوایەی کە ئێوە دەیبەخشن". هەروەها هانی دەرچووانی دا کە "ئەوەی وەرتانگرتووە لێرەوە بیبەخشنەوە بە کۆمەڵگا" و لە ھەمان کاتدا گەشە بە توانای بیرکردنەوەی رەخنەگرانە بدەن و ئەو پەروەردەیەی زانکۆی ئەمریکی کە لەسەر بنچینەی سیستەمی لیبرەڵ ئاڕت دامەزراوە.
 
د. مولنیکس بانگێشتی د. یوسف گۆرانی کرد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە هەرێمی کوردستان، تا قسە بۆ خوێندکارانی دەرچوو بکات. د. گۆران باسی لە هەوڵەکانی هەرێمی کورستان کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پەروەردە سەرمایەگوزاری لە سیستەمی فێرکردندا و ھیوای خواست کە دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی بەشداربن لە بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمەکەدا. 
 

د.بەرهەم ساڵح، دامەزرێنەر و ئەمینداری گشتی بۆردی زانکۆ، چەند وتەیەکی پێشکەش بە میوانەکان کرد. پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانکۆکە کرد و جەختی لەسەر گرنگی پەروەردە کردەوە بۆ بەدیھێنانی داهاتوویەکی گەش لە ناوچەکەدا."پەروەردەکردن کلیلێکە بۆ ئایندە. ھیوادارین لە دە ساڵی داھاتوودا دەرچووانی ئەم زانکۆیە ببینین کە لە جێگەی گرنگی کەرتە تایبەتەکان، کۆمەڵگەی مەدەنی و حکومەتدا لەگەڵ ھاوڵاتیانی تردا کاردەکەن بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داهاتووی ئێمە جیاواز بێت لە ڕابردوومان."

وتەی سەرکەی ئەم مەراسیمە بۆ دەرچووانی ٢٠١٦، لەلایەن باڵوێز فرانک ج. ڕیچاردۆیینەوە پێشکەشکرا، کە دیپلۆماتێکی دیار و سەرۆکی زانکۆی ئەمریکییە لە قاهیرە.  لە وتەکانیدا سەرنجی خستەسەر سەرۆکایەتی لەم سەردەمە نوێیەدا. ئاماژەی بە وتەیەکی عەلی ئیبنی ئەبی تاڵیبی کرد: "منداڵەکانتان لەسەر ئەو بنەمایانە پەروەردە مەکەن کە دایك و باوکتان ئێوەیان پێ پەروەردە کرد، چونکە [ منداڵەکانتان] بۆ سەردەمێکی تر دروستکراون، جیاواز لە سەردەمی ئێوە." ئەمە بەتایبەت لەم ساتەوەختەدا گرنگە کە چەمکی عێراق، سوریا یان کوردستان جیاوازن لەوەی کە نەوەکانی پێشوو تێیدا لەدایکبوون. ئەو باسی لە زانکۆی ئەمریکی کرد کە مۆنۆمێنتێکی گرنگە بۆ سەرکەوتنی عێراقیەکان بەسەر ناکۆکی و تراجیدیاکاندا. "ئێوە رۆشناییەکن کە لەکاتی داستانی بەرەنگاربوونەوەی ژیاردا دەدرەوشێینەوە دژی ئەو هێزە ڕەشانەی کە هەوڵدەدەن ئایین بکەنە ئامرازێک بۆ دڵڕەقی، ڕق، ترس و کەودەنی. ئێوە لە ئاھەنگێڕانتان بە ھەمەرەنگیی مرۆڤی و ھەوڵدان بۆ بەدەستھێنانی زانست و حەقیقەتدا بەھێزترین دژن بەرامبەر بە ژەھری تەکفیریبوون." باسی لە بەرپرسیارێتی تایبەتی دەرچووان کرد کاتێک زانکۆکە جێدێڵن و بە کۆمەڵێ چەکی وەك زانست و شارەزایی دەوڵەمەندن و وتی، "ئەوە ئەرکی ئێوە و دایك و باوکتانە، کە جارێکی تر مەبەستە گەورە نەتەوەییەکانی خۆتان و کۆمەڵگاکانی دراوسێتان پێناسەبکەنەوە، ئەو دراوسێیانەی کە لێرە ئامادەن و دەبێت ھەمووتان بە ئاشتی پێکەوە بژین لەم ناوچە پڕ  کێشەدا."

بە وتەیەکی جەلالەدین ڕومی کۆتایی بە قسەکانی هێنا کە دەڵێت: "چراکانی ئێمە زۆرن، بەڵام ڕووناکی ئێمە یەک دانەیە. زانکۆی ئەمریکی کۆمەڵێک چرای پێکەوە گرێدراوە کردوونی بە ڕووناکییەکی بەهێز: نێر و مێ، گەنج و پیر، کورد و عەرەب، تورکمان، یەزیدی، سونی، شیعە، مەسیحی، عێراقی و تەنانەت ئەمریکیش. ھیوادارم دەرچووان و ئەندامانی زانکۆ ئەو رووناکییە بەرەوپێش بەرن."

"تۆ پلانت چیە بۆ ژیانی دواترت؟" تێبین ئیبراهیم پرسی، کە دەرچووی بەشی بزنز و وتەبێژی قوتابیانی بەکەلۆریس بوو لە رێورەسمەکەدا. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەرکی خوێندکارە دەرچووەکانە، ئەوانەی ئیمتیازییان ھەبووە، کە بیبەخشەوە بەوانەی ئەم شانسەیان نەبووە. "ئەمڕۆ ئێمە لێرە وەستاوین لەبەر ئەوەی ئیمتیازی فێربوونمان هەبووە، ئەمەش بەتەنها هۆکارە کە باشتر و بەهێزتر بین. با ئەوەمان لەیاد بێ کە ئێمە قەرزداری ئەوانەین کە ئارەزوویان دەکرد لەناو ئێمەدا دابنیشن و نەیانتوانی." 

تێبین زانکۆی ئەمریکی بە "رووناکی هیوا" ناوبرد لە زەویەکدا کە پڕە لەجەنگ و هانی خوێندکارانی دەرچووی دا، باڵوێزانی زانکۆی ئەمریکی، کە ئازایانە وبە دلۆڤانییەوە بچنە ناو جیھان. "ئێمە کە بە مافی پرسیارکرد، تێگەیشتن و زانینی هۆکارەوە ھاتووینەتە جیھانەوە، نابێت ھەرگیز بووەستین." ئەو داوای لە هاوڕێیانی خۆی کرد کە گەشە بە هەستی فێربوون و تێفکرینیان بدەن لەجیاتی ئەوەی کە ڕێگەبدەن لەلایەن کۆمەڵگا و میدیای بەکاربەرەوە ئاڕاستە بکرێن.

دوا وتە لەلایەن  مارتین زاکی دیبەوە پێشکەشکرا، کە خوێندکارێکی سووریە و بڕوانامەی ماستەری بەدەستهێناوە لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی لەم ساڵدا. "ئێمە لە پۆلەکانماندا فێربوون کە گەر بمانەوێت بەھا زیادبکەین، دەبێت گەشە بە سوودەکان بدەین. ئەوەی کە من دەتوانم بیبینم لە هەریەك و هەموو ئێوەدا ئەوەیە کە ئێوە نوێنەری زیندووی زیادکردنی سوودەکانن کە بەهای گرنگ بەم ووڵاتە دەدات." لە چاوەڕوانی داھاتوودا وتی: "با ئێمە ئەم ساتە وەك کۆتاییەك وەرنەگرین بەڵکو وەك دەستپێکردنێک، دەستپێکردنی گەشتێکی نوێ، گەشتێک پڕ لە ئەگەری بێکۆتا."

دوای وتەکان د.چۆمان هەردی، سەرۆکی زانکۆی ئەمریکی ئێسثەر موڵنیکس و ئاڕاستەکاری گشتی بەشەکان بڕوانامەیان پێشکەشی دەرچووان کرد. رێورەسمەکە بە دڵخۆشییەکی زۆر و هەڵدانی نەریتیی کڵاوی خوێندکارە دەرچووەکان و چەند پارچە مۆسیقایەك، کۆتایی پێهات.

دەربارەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی

زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی وەك دامەزراوەیەکی قازانج نەویست لە ساڵی ٢٠٠٧دا دامەزراوە. زانکۆکە تەرخانە بە پێشکەشکردنی پەروەردەیەکی پشتبەستوو بە سیستەمی لیبرەڵ ئارت،  بۆ سوودی زیاتری کوردستان  وعێراق. ئامانجەکانی زانکۆ دروستکردنی خوێندکاری بەتوانایە کە خاوەنی زانیاری و شارەزایی پڕۆفیشناڵ بن. ئەم پڕۆگرامی پەروەردەیە ئامادەکراوە بۆ گەشەکردنی فێرخوازان لە بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە، توانای پەیوەندی کردن، ئێتیکی بەھێزی کارکردن، ھاوڵاتیبوونی باش و کەسایەتیەکی دروست.

ئازادی ئەکادیمی پرینسپێکە کە لە وانەوتەنەوە، فێربوون، و لێکۆڵینەوەدا رەچاودەکرێت لە ڕێگەیەکی جیاواز کە هاوشێوەی کۆلێجەکانی ئەمریکا بێت. ئەم زانکۆیە جیاوازی ناکات لەسەر بنەمای ڕەگەز و تەمەن و ئاین و سیاسەت، گروپ و بیروباوەڕ، و یان هەر جۆرە شتیکی دیمۆگرافی تر.