وه‌فدێكی باڵای پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عێراق، سلێمانی ئه‌كه‌ن | The American University of Iraq Sulaimani

وه‌فدێكی باڵای پارێزگای سلێمانی سه‌ردانی زانكۆی ئه‌مریكی له‌ عێراق، سلێمانی ئه‌كه‌ن

Tuesday, October 15, 2019 - 12:00 to Thursday, October 17, 2019 - 15:00
 
رۆژی سێشەممە، بەرواری ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩، وەفدێکی باڵای حکومی کە پێکهاتبوون لە پارێزگاری سلێمانی و بەرپرسی فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکە سەردانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانییان کرد. لەم سەردانەدا بەڕێز پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی زانکۆکە ووتەیان پێشکەش کرد و پاشان میوانە بەڕێزەکان بەشە جیاوازەکانی زانکۆکەیان بەسەرکردەوە. شایەنی باسە لەم سەردانەدا بوارەکانی هەماهەنگی کردن بە مەبەستی پێشخستنی خوێندنی باڵا لە پارێزگای سلێمانی بە گشتی و زانکۆی ئەمریکی بە تایبەتی تاووتوێ کران.