سەردانی وەفدی کونسوڵگەریی ئەڵمانیا بۆ زانکۆ ئەمریکی لەسلێمانی | The American University of Iraq Sulaimani

سەردانی وەفدی کونسوڵگەریی ئەڵمانیا بۆ زانکۆ ئەمریکی لەسلێمانی

Saturday, February 8, 2020 - 11:15

 

کونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا باربارا وۆڵف و کونسوڵ باربارا شوماخەر ، رۆژی ٨ ی شوباتی ٢٠٢٠ ، چاویان کەوت بەفێرخوازان و فەرمانبەرانی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی .

وەفدە ئەڵمانیەکە ، سەرەتا لەگەڵ کۆمەڵێک فێرخوازی زانکۆکەو ئەندامانی دەستەی وانەبێژی کۆبونەوە ، پاشان گەشتێکیان بەناو حەرەمی زانکۆدا کرد ، دواتر چەند کۆبونەوەیەکیان لەگەڵ نوێنەرانی پەیمانگەی توێژینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتیەکان و ، دکتۆر بروس واڵکر فیرگسون - سەرۆکی زانکۆو ، دکتۆر وۆڵفگانگ هینک - یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری ئەکادیمی، ساز دا. 

شایانی باسە هەردو کونسوڵ باربارا وۆڵف و باربارا شوماخەر ، لەشوباتی ٢٠١٩ شدا، بەیاوەریی باڵیۆزی ئەڵمانیا دکتۆر سیریل نون ، سەردانی زانکۆمانیان کرد.