زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى پلانى دەستپێکردنى یەکەمین بروانامەى ئەمریکى بۆ خوێندنى بەکالۆریس لەگەڵ زانکۆى ئەیزۆنا رادەگەیەنێت | The American University of Iraq Sulaimani

زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى پلانى دەستپێکردنى یەکەمین بروانامەى ئەمریکى بۆ خوێندنى بەکالۆریس لەگەڵ زانکۆى ئەیزۆنا رادەگەیەنێت

Wednesday, October 17, 2018 - 16:15

 

 

ئەمرۆ لە سلێمانى بەروارى 17 ى تشرینى یەکەمى  2018، زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى پلانى هاوبەشى کردنێکى نوێى لەگەڵ زانکۆى ئەریزۆنا راگەیاند بۆ پێشکەشکردنى یەکەمین  بڕوانامەى ئەمریکى بۆ خوێندنى بەکالۆریس لە عێراق و هەرێمى کوردستان. دوا بە دواى سەردانەکەى ئەمرۆى شاندى زانکۆى ئەریزۆنا ئەم هاوبەشیە نوێیە لەلایەن دەستەى ئەمیندارانى زانکۆى ئەمریکى  و ئەندامانى دەستەى کارگێرى زانکۆى ئەریزۆناوە پەسەند دەکرێت.

 

لە سایەى ئەم پلانى هاوبەشى کردنە، فێرخوازانى زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى کە بۆ پاییزى ساڵى خوێندنى 2018 وەرگیراون دەتوانن ببنە خاوەنى ئەم دوو بروانامەیە لە بەشى ئەندازیارى شارستانى یان بەشى ئەندازیارى میکانیک. دەرچووانى ئەم دوو بەشە دەبنە خاوەنى بروانامەى بەکالۆریس لە هەردوو زانکۆکە. هەروەها ئەم دوو بروانامەیە بۆ بەشەکانى تر لە تاوتێکردندایە.

 

فێرخوازان  دەبێت لە هەمانکاتدا لە زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى و زانکۆى ئەریزۆنا ناویان تۆماربکرێت، زانکۆى ئەریزۆنا وەک " مایکرۆکەمپ" وە کامپێکى زانکۆیى بچوک لە نێو  کەمپى زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى دروستدەکرێت. وەک لە پلاندایە، مامۆستایانى زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى پێکەوە لەگەڵ مامۆستایانى زانکۆى ئەیزۆنا وانەى کۆرسەکان دەڵێنەوە بە فەراهەمکردنى وانە وتنەوەیەکى شایستە و فێربونێکى ستاندار.

 

فێرخوازانى ئەم هاوبەشیە پێویستە هەموو مەرجەکانى وەرگرتن و دەرچوون لە زانکۆى ئەریزۆنا و هاوکات زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانیان تێدا بێت. ئەو فێرخوازانەى کە خوازیارن لە دەرەوەى وڵات لە زانکۆى ئەریزۆنا دەتوانن بۆ ماوەى ساڵێک بخوێنن، بە پەیوەست بوون بە درێژەدان بە خوێندنەکەیان لە زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى.  زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى دەبێتە تاکە خانەخوێى "مایکرۆکەمپ"ى زانکۆى ئەریزۆنا لە سەرانسەرى عێراق و هەرێمى کوردستاندا.

 

سەرۆکى زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى، پرۆفیسۆر بروس والکر فێرگسون ووتى " ئێمە خۆشحاڵین بە میوانداریکردنى شاندى زانکۆى ئەریزۆنا و بە پەرۆشەوە چاوەروانین کاریان لەگەڵ بکەین بۆ ئەم هاوبەشیە نوێگەریە هەروەها سەرۆکى زانکۆ ووتى" ئەم دوو بروانامەیە پێشەنگ دەبێت لە فەراهەکردنى ئەکادیمیەکى پلە بەرز و متمانەیەکى نێودەوڵەتى بۆ بروانامەیەک لەلایەن زانکۆیەکى ئەمریکى پێشکەوتوو لە بوارى توێژینەوەدا، ئاسانکارییکە کە نزیک لە ماڵەکەى خۆت و بە تێچوویەکى کەم لە عێراق و هەرێمى کوردستان بخوێنیت. بۆ فێرخوازەکانمان، ئەم بڕوانامەیە هەلى کارى گەورەتر بەروویاندا دەکاتەوە و دەرفەتى زۆر دەرەخسێنێت بۆ خوێندنى ماستەر و دکتۆرا دواى دەرچوونیان".

 

پرۆفیسۆر برێنت وایت، راگرى کەمپى کۆلیژە نێودەوڵەتیەکانى زانکۆى ئەریزۆنا ووتى" تۆری مایکرۆکەمپى زانکۆى ئەریزۆنا لەسەرانسەرى جیهاندا پەرەیانداوە بەپرۆگرامى کوالێتى ئەکادیمى لە زانکۆ هاوبەشەکانمان لەهەمانکاتدا بە پەیوەستبوون بە زیابوونى خواست لەسەر خوێندنى نێودەوڵەتى . ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە هەڵکەوتنى ئەم دەرفەتە کە کار لەگەڵ زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى بکەین بۆ سودگەیاندن بە فێرخوازان لە سەرانسەرى عێراقدا. بە بوودجەى ساڵانەى توێژینەوە کە زیاد لە 600 میلیۆن دۆلارى ئەمریکیە، زانکۆى ئەریزۆنا کە لە ساڵى 1885 وە دامەزراوە، زانکۆیەکى پێشەنگە لە بوارى توێژینەوەدا کە لە ئاستى یەکێک لە بیستوپێنجەمین زانکۆى حکومى دادەنرێت لە ئەمریکادا".

 

بۆ زانیارى زیاتر لەسەر پرۆگرامەکانى خوێندن لە زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى سەردانى لاپەرەى ئەکادیمى زانکۆ بکەن .

 

زانیارى زیاتر بەردەستە لەسەر پرۆگرامەکانى مایکرۆکەمپى زانکۆى ئەریزۆنا لەم بەستەرەدا https://microcampus.arizona.edu

 

ئەو فێرخوازانەى خوازیارن لە زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى بخوێنن پەیوەندى بکەن بە بەشى وەرگرتن لە admissions@auis.edu.krd  یان ژمارە تەلەفونى: 07704615555.