دەربارە
زانکۆى ئەمریکى لە عێراق، سلێمانى ، شانازى بەدەرچوانیەوە دەکات ، خۆشحاڵە بەوەی کە : دەرچوانی ، خەریکی کارکردنن لەناو عێراق و دەرەوەی عێراق .
دەرچوانى زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، شانازیەکى گەورەن بۆ زانکۆکە .
زانکۆ بەردەوام هەوڵ دەدات لەگەڵ دەرچوانیدا پەیوەندیی پتەوی هەبێت ، لە رێگەى :
- بانگهێشتکردنی دەرچوان بۆ ئەو بۆنەو کۆبونەوانەى کە لەزانکۆ رێکدەخرێن و بەڕێوە دەبرێن .
- رێکخستنى ئاهەنگی دەرچون و سازکردنى بەهارەگەشت بۆ دەرچوان .
- رەخساندنی هەلی کار بۆ دەرچوان لەڕێى ئۆفیسى خزمەتگوزاریی پیشەییەوە .
- بانگکردنەوەى دەرچوان بۆ ناو زانکۆ بۆ بەشداریکردن لەگەڵ فێرخوازە نوێیەکان و سودبەیەکترگەیاندن .