یانەی دەرچوان | The American University of Iraq Sulaimani

یانەی دەرچوان

(یانەی دەرچوان) دەستەیـەکى فێرخوازییە ، بۆ تەواوکردن و گەشـەپێدانی ئـەرکەکانى زانکۆ دامەزراوە ، یەکێک لەئەرکەکانی بریتییە لە : سازدانی ئاهەنگی تەخەڕوج بۆ دڵخۆشکردنی دەرچوانى زانکۆ  .
ئـەم یانەیە  ، لەپێناوى پرشنگدارترکردنی زانکۆو بایـەخدان بەدەرچوانى زانکۆو  نرخاندنى تواناکانیان ، کارو چالاکیەکانی خۆی درێژە پێدەدات .

یەکێکیتر لەئەرکەکانی ئەم یانەیە بریتییە لە : هەوڵدان  بۆ بەستنەوەى فێرخوازە دەرچوەکان و زانکۆ بەیەکترەوە ، تەنانەت پاش تەخەڕوجکردنیشیان ، لەڕێی ئەوانیشەوە بەستنەوەی زانکۆ بەدنیای دەرەوەی زانکۆو بەکۆمەڵگەوە ، کە ئەمە وادەکات دەرچوانی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی  لەهەرشوێنێکی عێراق یان جیهـانبن ، لەڕێی تۆڕێکی فراوانەوە پەیوەستبن بەیەکترەوەو لەیەکتر دانەبڕێن ، هەروەها زانکۆی ئەمریکیش لەسلێمانی رۆژ لەدوای رۆژ پێگەی پتەوتر ببێت لەهەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا .

دەرچوانى زانکۆ پردێکى گرنگن لە نێوان فێرخوازانى ئێستای زانکۆکەو دنیای دەرەکیدا ، هـەروەها لەنێوان زانکۆکەو کۆمـەڵگەدا.
ئەم یانەیە تێدەکۆشێت بۆ  گەشـەپێدانى ژیانى پیشەیی و کەلتورى و کۆمـەڵایەتیـی دەرچوان ، بەجۆرێک کە بتوانن کەسانی سەرکەوتوبن لەژیانی پیشەیی و  کۆمەڵایەتییاندا ، بگرە بتوانن لەپاشەڕۆژدا ببنەوە بەکەسانی سەرکردەو بگەڕێنەوە ناو زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی و بەشداری لەبەڕێوەبردنیدا بکەن .

It appears your Web browser is not configured to display PDF files. Download adobe Acrobat or click here to download the PDF file.

Click here to download the PDF file.