کۆرسی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌کان | The American University of Iraq Sulaimani

کۆرسی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌کان

ئه‌م کۆرسه‌ ، بنه‌ما تیۆرییه‌کان و شێوازە کرداریه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌کانی نێو کۆمپانیاکان فێری به‌شداربوان ده‌کات. له‌م کۆرسه‌دا ، گرنگترین پێکهاته‌کانی سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌کان له‌وانه‌کاندا ده‌گوترێنه‌وه‌و فێری به‌شداربوان ده‌کرێن . سەرجەم بابه‌ته‌کانی کۆرسه‌که‌ ، دەتوانرێت راسته‌وخۆ بەئاسانی بگوازرێنه‌وه‌ بۆ کاروباری ژیانی رۆژانه‌ . به‌گشتی ، ئه‌م کۆرسه‌ گرنگی به‌ده‌ره‌نجام ده‌دات ،  فێرخوازان ده‌توانن ئه‌و بابه‌تانه‌ی فێریان ده‌بن ، بەئاسانی له‌کاروباری ژیانی رۆژانەیاندا بەکاریان بهێننەوە .

هه‌ر به‌شێکی ئه‌م کۆرسه‌ ، تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر شێوازی په‌یوه‌ندیی نێوان به‌ڕێوه‌به‌رو فه‌رمانبه‌رو ژینگه‌ی کارکردن . به‌شی یه‌که‌م په‌یوه‌سته‌ به‌شێوازی کار، پرۆفايلى كار، گرفته‌ تایبه‌تیه‌کان و په‌یوه‌ندییان به‌تواناو زانیاری و شارەزايى فه‌رمانبه‌رانه‌وه‌ . به‌شی دوه‌م گرنگی ده‌دات به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی تايبەتمەنديیه‌ که‌سیه‌کان و راهێنان له‌سه‌ر شێوازی دیمانه‌ی وەزیفی . له‌به‌شی سێیه‌مدا تیشک دەخرێتە سەر ئەوەی که‌ خەڵك چۆن پێكەوە لەتيمێكدا کار دەکەن ، کاری گروپ بە چی شێوازێک به‌ڕێوه‌ده‌چێت و کاریگه‌ریی سه‌رکردە له‌سه‌ر کار چییەو چۆنە ؟ چواره‌م به‌ش تیشک ده‌خاته‌ سه‌ر چۆنیه‌تیی داڕشتنی (پلانى پەرەسەندنى كەسی) ، هەروەها بەرنامەى راهێنانى كاريگەرو هانده‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی کار. پێنجەم بەش مامەڵە لەگەڵ مەسەلەی ئیشی تاكەکەس ، کەمکردنەوەی کارو بەرنامەى موچە دەکات .


ئه‌نجامه‌کانی فێربون :

  • بۆ رونکردنه‌وه‌ی فەلسەفەو پێكهاتەکانى سه‌رچاوه‌ مرۆییه‌کان  و كاريگەرييان له‌سه‌ر سەركەوتنی كاری كۆمپانياکان .
  • بۆ پێناسەکردنی پرۆفایلی کارو شیکردنه‌وه‌ی شێوازی کارو ئاسته‌نگه‌کانی به‌رده‌م فه‌رمانبه‌ران .
  • تا فەرمانبەرو داواكار هەڵبسەنگێنێت و ئاگاداریان بکاتەوە لەكەسايەتييان و توانا شارەوەكانيان.
  • تا ديمانە ئەنجام بدات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی تواناکانی که‌سانی پیشه‌گه‌ر.
  • بۆ پێکه‌وه‌نان و په‌ره‌پێدانی تیمی پیشه‌گه‌ر به‌ پێی شێوازی کار.
  • بۆ خۆبه‌دورگرتن له‌کێشه‌ی نێو تیم و گروپه‌کان که‌ له‌وانه‌یه‌ ببێته‌ مایه‌ی لاوازکردنی ئه‌و تیمانه‌ .
  • بۆ ئاماده‌کردنی پلانی راهێنان ئه‌مه‌ش له‌پێناوی گه‌شه‌پێدانی هێزی کار .
  • بۆ راهێنانی بەڕێوەبەرو فەرمانبەره‌کان تا گرنگی به‌ده‌رئه‌نجامی کاره‌کانیان بدەن له‌ڕه‌فتارو بیرکردنه‌وه‌یاندا .
  • تا پێوەر بۆ كاريگەريى كارو چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ نزمبونەوەی ئاستی کاردا دیاری بکات .
  • بۆ جێبەجێکردنی سیستەمێکی دادپەروەرانەی موچە .

زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسەکە :

ماوە : شه‌ش رۆژ (شه‌ممه‌ بۆ پێنجشه‌ممه‌)
بەروار : ۲۲ - ۲۷ ته‌مموزی ۲۰۱۷
کات : شه‌ممه‌ (۲۲ ته‌مموز) : ۹ ی به‌یانی - ٥ ی ئێواره‌ .
یه‌کشه‌ممه‌ بۆ پێنج شه‌ممه‌ (۲۳ - ۲۷ ته‌مموز) : ٤ - ۸:۳۰ ی ئێواره‌ .
کۆی ماوەی وانەکانی کۆرسەکە بەسەعات : ۳۰ کاتژمێر .
نرخ : ۱۱۰۰ دۆلار (ته‌نها ۹٥۰ دۆلار بۆ خۆناونووسکردنی پێشوه‌خته‌) .


پەیوەندی :

بۆ زانیاریی زیاتر دەربارەی کۆرسه‌کەو خۆناونوسکردن ، پەیوەندیمان پێوە بکە :

ژماره‌ی ته‌له‌فۆن : ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠

ئیمەیڵ : pdi@auis.edu.krd