پەرەپێدانی کار : (دەستەی راوێژکاریی بواری کار) دەستەیەکی شارەزایە لەداڕشتنی : (ستراتیژی تایبەت بەپەرەپێدانی کار) و لەنزیکەوە کار لەگەڵ لەمەعمیلدا دەکات .
دیاریکردنی هەل : شیکردنەوەی بارودۆخی بازاڕ ، لەپێناوی دیاریکردنی بنەماکانی گەشەسەندن.
نەخشەڕێگای گەشەسەندن : دیاریکردنی ستراتیژ ، هەروەها ئامانجە کورتخایەن و درێژخایەنەکان ، لەگەڵ دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ دەستەبەرکردنی ئامانجەکان .
پەرەپێدانی سەرچاوە مرۆییەکان : داڕشتنی سیاسەت و رێگەچارە ، بۆ پەرەپێدانی پیشەسازی و سەرچاوە مرۆییەکان ، بەپێی خواستە هەنوکەیی و ئاییندەیەکان .
چاودێریکردنی رەوتی کار : وردبونەوە لەڕەوتی کار ، لەڕێی پێوانەکردنی ئاستی کاریگەریی ستراتیژە پەیڕەوکراوەکانەوە .
واتە : هەڵسەنگاندنی رەوتی ئابوریانەی کارو بەراوردکردنی بەستانداردە نێودەوڵەتیەکان ، بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی ئاستی کارەکە ، هەروەها توانای کارەکە لەکێبەرکێدا ، ئینجا دیاریکردنی رێوشوێنی تایبەت بەمەسەلەکە .
شیکاری دارایی: شیکردنەوەی داراییانەی جموجوڵە داراییە پێشبینیکراوەکان ، بەپێی پێوەرە داراییە جۆراوجۆرەکان (لەوانە : ROI, IRR, ROCE, و NPV) کە رەنگە ببێتە یارمەتیدەر لەبڕیارداندا .
پەیوەندی بە (دەستەی راوێژکاریی بواری کار) ەوە بکە ، بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەی تایبەت بەپەرەپێدانی کۆمپانیاکەت ، لەڕێی ئیمەیلی (ئەنوەر ئیبراهیم - بەڕێوەبەری پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی) :
ژمارهی تهلهفۆن : ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠