وەرگرتنەوەی بڕوانامە پاش تەواوکردنی زانکۆ | The American University of Iraq Sulaimani

وەرگرتنەوەی بڕوانامە پاش تەواوکردنی زانکۆ

هەر کاتێک بتەوێت ، دەتوانیت تۆماری بڕوانامەکەت لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی وەربگریت .
تۆماری فەرمی  و نافەرمیی بڕوانامەکەت ، لەلایەن کارمەندی بەشی (تۆمار) ەوە ئامادە دەکرێت و دەتدرێتەوە .
تۆماری نافەرمیی بڕوانامە ، بریتییە لەو تۆمارە نافەرمییەی کە نمرەکانتی تێدا تۆمار کراوە .
تۆماری فەرمیی بڕوانامە ، بریتییە لەو تۆمارە فەرمییەی کە نمرەکانتی تێدا تۆمار کراوەو مۆریش کراوە .
کارمەندی بەشی تۆمار  دەتوانێت بڕوانامەکەت لەڕێی  FedEx بۆ پۆست بکات و بۆت بنێرێت بۆ هەر زانکۆو کۆلیجێک لەدەرەوەی وڵات ، بەڵام بەو مەرجەی کە خۆت کرێی پۆستکردنەکە بدەیت .


کارمەندی بەشی تۆمار ، هەروەها دەتوانێت تۆماری بڕوانامەکەتت لەڕێی ئیمەیلەوە (بەشێوەی PDF) بۆ رەوانە بکات بۆ هەر زانکۆو کۆلیجێک لەدەرەوەی وڵات .

(راساندن - تصديق) ی بڕوانامە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە :
چەند مانگێک دوای ئەوەی فێرخواز خوێندن تەواو دەکات و زانکۆ بەجێدەهێڵێت ، زانکۆ ئەم دو بەڵگە فەرمییەی فێرخواز رەوانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات بۆ وردبینی و راساندن :

  • بڕوانامە زانکۆییە فەرمیەکەی فێرخواز بەمۆرو ئیمزای زانکۆوە (هەمو نمرەکانی فێرخوازی تێدا تۆمار کراوە) .
  • بڕوانامە ئامادەییە  فەرمیەکەی فێرخواز ، بەمۆرو ئیمزاوە (هەر فێرخوازێک بڕوانامە ئامادەییە فەرمیەکەی دیار نەبێت یان بزر بوبێت ، پەیوەندیی پێوە دەکرێت بۆ ئەوەی رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر) .

وەزارەتی خوێندنی باڵا ، پاش وردبونەوە لەهەردو بەڵگەنامەکەو دڵنیابونەوە لەدروستی و سەلامەتییان ، بڕوانامە زانکۆییەکەی فێرخواز پەسەند دەکات و مۆرو ئیمزای دەخاتەسەر .

ئەم بڕوانامە فەرمییە راسێنراو و پەسەندکراوە ، دەخرێتە دۆسییەی فێرخوازەوە لەزانکۆو دەبێتە بەڵگە لەسەر ئاستی زانستیی ئەو .

بۆ زانیاریی زیاتر لەمبارەیەوە  ، تکایە پەیوەندی بکە بە :
(موحەمەد نەوزاد - کارمەندو بەرپرسی بەشی تۆمار لەئۆفیسی تۆمار) لەڕێی ئەم ئیمەلەوە : mohamed.nawzad@auis.edu.krd