سەنتەری شوێنەوارناسی و کەلتورناسی لەزانکۆی ئەمریکی - سلێمانی (CACHE) بایەخ دەدات بەزانستی : شوێنەوارناسی ، کەلتورناسی ، زەویزاناسی و هەر زانستێکیتر کە یارمەتیدەربێت لەسەرخستن و بەڕێوەبردنی کاروبارەکانیدا.
چالاکیەکانی سەنتەرەکە بەم شێوەیەیە : راهێنان ، پەرەپێدان ، سازدانی گفتوگۆی تایبەت بەشوێنەوارناسی ، لێکۆڵینەوە لەشوێنەوارە کەلتوریەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پاراستنیان لەڕوخان ، بەتایبەتی لەدەستی داعش و گروپە هاوشێوەکانیان.
>> پاراستنی پاشماوە کەلتوریەکانی عێراق : لێدوان لەلایەن ئاکسێل پلاث ، بەڕێوبەر، یونسکۆ - عێراق
سەنتەری شوێنەوارناسی و کەلتورناسی لەزانکۆی ئەمریکی - سلێمانی (CACHE) ، هاوینی ٢٠١٥ دامەزرا ، وەک بەشێکی سەر بەپەیمانگەی لێکۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان .
ئەم سەنتەرە ناوەندێکی گرنگی زانیاریی شوێنەوارناسی و کەلتورناسییە ، هەوڵدەدات باشترین و دیارترین توێژەر ، سیاسەتوان ، رۆشنبیرو بەهرەمەند ، لەسەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان و ئەوروپاو وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکاوە رابکێشێت بەلای خۆیداو سود لەتواناکانیان وەربگرێت لەخزمەتی پێشخستنی کارو چالاکیەکانیدا .
سەنتەری شوێنەوارناسی و کەلتورناسی لەزانکۆی ئەمریکی - سلێمانی (CACHE) لەو رۆژەوەی کە دامەزراوە ، چەندین وۆرک شۆپی گرنگی لەدەرەوەو ناوەوەی هەرێم سازداوە بۆ بڵاوکردنەوەی شارەزایی و ئاگایی دەربارەی شوێنەوارو پاشماوە کەلتوریەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ، بەهەماهەنگی لەگەڵ (پەیمانگەی لێکۆڵینەوە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان) .
سەنتەرەکەمان ، ساڵانە کۆنگرەی تایبەت بەشوێنەوارناسی لەئامێز دەگرێت کە کەسانی دیارو پسپۆڕ لەناوخۆو دەرەوەی هەرێم بەگفتوگۆو پێشکەشکردنی بابەتی باش بەشداریی تێدا دەکەن و دەربارەی جۆنیەتیی پاراستنی شوێنەوارو پاشماوە کەلتوریەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بیروڕا دەگۆڕنەوە .
سەنتەری شوێنەوارناسی و کەلتورناسی لەزانکۆی ئەمریکی - سلێمانی (CACHE) لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە دەربارەی چەند شوێنەوارێکی کۆن لەدەوروبەری شاری سلێمانی .