سەرکردایەتیکردن | The American University of Iraq Sulaimani

سەرکردایەتیکردن

پڕۆگرامی (بڕوانامەی سەرکردایەتیکردن) لەپەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی  (PDI) ئاماده‌کراوه‌ تایبه‌ت بۆ ئەو پیشەوەرانەی کە لە ئێستادا لە پێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیدان یاخود پلانیان وایه‌ بچنه‌ پێگه‌و شوێنی سه‌رکردایه‌تیه‌وه‌. پڕۆگرامەکە توانا و لێهاتویی پراکتیکی پێشکەش دەکات بەو کەسانەی کە دەیانەوێت ببنە سەرۆک و بەڕێوەبەرو کەسانی دەرکەوتو و سەرکەوتو لەکاروباری بازرگانیدا، وه‌ دەیانەوێت سەرکردایەتی گۆڕانکارییه‌کانی نێو ڕێکخراوو کۆمپانیاکان بکه‌ن له‌م هه‌لومه‌رجه‌ دا که‌ تیایدا بزنسه‌کان ده‌بێت به‌ به‌رده‌وامی له‌ گۆڕانکاری و تازه‌گه‌ری دابن.

بەشداربوانی پڕۆگرامی بڕوانامەی سەرکردایەتی خۆیان هەڵدەسەنگینن وەک سەرکردە و گفتوگۆ لەسەر شێواز و مۆدێلی نوێی سەکردایەتی دەکەن. لە پۆلەکاندا خوێندکاران لێکۆڵینەوە ده‌که‌ن له‌سه‌ر توێژینه‌وه‌ و زانسته‌ نوێکان بۆ به‌ده‌ست هێنانی زانیاری له‌سه‌ر ته‌کنیک و ستراتیژه‌ مۆدێرنه‌کانی جیهان که‌ هانی پیشه‌وه‌ران ده‌ده‌ن بۆ گه‌یشتن به‌ ئاستی ته‌واوه‌تی خۆیان له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و سه‌رکردایه‌تی دا.

ئه‌م پڕۆگرامه‌ یارمەتی خوێندکاران دەدات تاکو ئامادەبن بۆ تاقیکردنەوەی بڕوانامە نێودەوڵەتییه‌کان لە ڕێکخراوەکانی وەک:

Institute of Certified Professional Managers, Accrediting Professional Managers Globally-International and the Human Resource Certification Institute


مەرجەکانی وەرگرتن لە کۆرسی سەرکردایەتی

بەرنامەکانی بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی کراوەن بۆ:

  • ئەو خوێندکارانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەست هێناوە بە نمرەی ٦٥ لەسەد یان زیاتر.
  • نمرەی تاقیکردنەوەی تۆفڵ داواکراو نیە، هەرچەندە هەموو وانەکان بە زمانی ئینگلیزی دەوترێنەوە. هەر خوێندکارێک نمرەیەکی نێودەوڵەتی لە زمانی ئینگلیزی بەدەست نەهێنابێت دەبێت تاقیکردنەوەیەکی کورتی زمانی ئینگلیزی بکەن و لایەنی کەم ئاستی سێ بەدەست بهێنن.
  • هەر خوێندکارێک بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێنابێت بەنمرەی ٦٥ لەسەد یان زیاتر، وە ئەزموونی دوو ساڵ یان زیاتری لە کارکردن هەبێت، دەتوانێت ناوی خۆیان تۆماربکەن لە کۆرسی سەربەخۆی پڕۆگرامی بڕوانامە (واته‌ ده‌توانن ته‌نها یه‌ک کۆرسیان له‌سه‌ر داواکاری خۆیان بخوێنن).
  • ئەو خوێندکارانەی کۆرسەکانی بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی تەواو دەکەن و مەرجەکانی بڕوانامەی ماستەریان تێدایە، دەتوانن نمره‌کانیان له‌م کۆرسانه‌وه‌ بگوێزنەوە بۆ ناو خوێندنی ماستەرەکەیان و بیانخه‌نه‌ سەر ئەو. ئەو خوێندکارانەی مەرجەکانی بڕوانامەی ماستەریان تێدانییە لە کاتی ناو تۆمارکردن بۆ کۆرسەکانی بڕوانامە ناتوانن دواتر نمرەی کۆرسەکانیان بگوێزنەوە  بۆ بەرنامەی ماستەر.   

تکایە تێبینی بکەن ناو نووسین سنووردارەو وەرگرتن لە کۆرسەکاندا دەکەوێتە سەر ژمارەی ئەو کورسیانەی هەن و ماوەی ناوتۆمارکردن و بڕی پارەی داواکراو. هەموو کۆرسەکانی بڕوانامەی  زانکۆی ئەمریکی لە عێراق- سلێمانی لە پۆله‌کانی خوێندکارانی ماستەر ده‌وترێنه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ئەزموونی کاریان هەیە و نمرەی تاقیکردنەوەی تۆفڵی ئای بی تی ٧٠ هەیە.


بڕی پارەی داواکراو و یاساکان

  •  پارەی داواکراو دەبێت دوو هەفتە پێش دەستپێکردنی کۆرسەکان بدرێت.
  • ته‌نها دوای پێدانی بڕه‌ پاره‌ی داواکراو کورسی خوێندن ته‌رخان ده‌کرێت بۆ به‌شداربوان.
  • بڕی پارەی هەر کۆرسێک ١٣٧٥ دۆلارە (بڕی پارەکە کتێب و هەموو پێداوستیەکان لەخۆدەگرێت)

فۆرمی ناوتۆمارکردن

ئه‌گه‌ر ئاماده‌یت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی به‌شداریکردن له‌م پڕۆگرامه‌دا، ئه‌وا تکایە ئەم فایلە داببەزێنە و پاشان بیگەڕێنەوە بۆ ئۆفیسی PDI. لەبیرت نەچێت جێگاکان سنووردارن و وەرگرتن لە کۆرسەکاندا دەکەوێتە سەر ژمارەی کورسی خوێندن، ماوەی داواکاری وەرگرتن و بڕی پارەی داواکراو.

ئەگەر هەر پرسیارێکت لەسەر بەرنامەی بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی یان یان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگرتن، تکایە ئیمەیڵ بنێرە بۆ  pdi@auis.edu.krd ، یان پەیوەندی بکە بەژمارە تەلەفۆنی: ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠. یاخود سەردانی ئۆفیسی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی (PDII) بکە لە بینای بەڕێوەبردن لە ناو کەمپی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی. 


خشتەی کۆرس

ناوی کۆرس

ماوه‌ی کۆرس

ڕۆژی تاقیکردنەوە

سەکردایەتی ١: سەرەکی

١٤-١٨/٥/٢٠١٧

١/٧/٢٠١٧

سەکردایەتی ۲: به‌ڕێوه‌بردنی گۆڕانکاری

١٠-١٤/٩/٢٠١٧

٧/١٠/٢٠١٧

سەکردایەتی ٣: سەرکردایەتی گروپی کاریگەر

٥-٩/١١/٢٠١٧

٢/١٢/٢٠١٧

سەکردایەتی ٤: چاره‌سه‌رکردنی ناکۆکی

٨-١٢/١٠/٢٠١٧

٤/١١/٢٠١٧