سەردانی زانکۆ | The American University of Iraq Sulaimani

سەردانی زانکۆ

زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ئامێزی واڵایە بۆ پێشوازیکردنی هەمو ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی بکەن بۆ بینینی ستاف و مامۆستایان و پۆلە  مۆدێرن و پێشکەوتوەکانی ، هەروەها بەشی ناوخۆیی و بەشی چالاکیەکانی فێرخوازان .

ستافی تایبەتی زانکۆ لەخزمەتی دایک و باوکی سەرجەم فێرخوازاندایە (فێرخوازانی ئێستاو فێرخوازانی ئاییندە) بۆ هەر رونکردنەوەو زانیارییەکی گشتی لەبارەی زانکۆکەو خوێندن لەزانکۆکەدا ، بەهەرسێ  زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی .


ناونیشان :

زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی  ، لەسەر شەەقامی سلێمانی - کەرکوکە ، نزیک گەڕەکی راپەڕین ، لەتەنییشتی  فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ، بەم شێوەیە :

زانکۆی ئەمریکی لەعێراق - سلێمانی
رێگەی سەرەکیی نێوان کەرکوک - سلێمانی
گەڕەکی راپەرین - سلێمانی
هەرێمی کوردستانی عێراق

هەروەها دەتوانیت پەیوەندی بکەیت بەهەر بەشێک لەبەشەکانی زانکۆوە لەڕێی ئیمەیڵەوە .

بۆ زانیاریی زیاتر سەردانی ئەم لینکە بکە.
لێرەدا سەیری نەخشەی زانکۆ بکە ، یان داونلۆدی بکە.

 


ژوری بەخشینی زانیاریی گشتی بەدایک و باوکی فێرخوازان

ئەو دایک و باوکانەی کە دەیانەوێت کچ و کوڕەکانیان لەزانکۆی ئەمریکی وەربگیرێن ، دەتوانن سەردانی زانکۆ بکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری دەربارەی زانکۆکەو چۆنیەتیی وەرگرتنی فێرخواز تیایدا .

بینینی زانکۆو ستافی بەشی (وەرگرتنی فێرخواز) ، هەروەها بینینی ژورو هۆڵە مۆدێرنەکانی زانکۆ ، بەبێ هیچ گومانێک مایەی  دڵخۆشی دەبێت بۆ دایک و باوکان .

لەو ماوەیەدا کە بۆ بینینی داواکاریی تایبەت بەوەرگرتنی فێرخوازان تەرخان دەکرێت ، ئۆفیسی وەرگرتنی فێرخوازان بەهەردو زمانی (کوردی و عەرەبی) هەفتەی چەند رۆژێک ئامادەی گفتوگۆ دەبێت  لەگەڵ دایک و باوکان ، بۆ بەخشینی هەر زانیارییەکی پێویست  ، بێجگە لەو کاتانە ، دایک و باوکان دەتوانن لەکاتی تریشدا سەردانی زانکۆ بکەن و بۆ ئەو مەبەستە  داوای مەوعید بکەن  لەڕێی ئەم ئیمەیڵەوە :

admissions@auis.edu.krd

ئەو فێرخوازانەی کە دەیانەوێت  بەزمانی ئینگلیزی داواکاریی وەرگرتن پێشکەش بکەن و بەزمانی ئینگیزی وەڵام بدرێنەوە  ، دەتوانن  لەڕێی ئەم ئیمەیڵەوە پەیوەندی بکەن :  admissions@auis.edu.krd .

دایک و باوکان لەیەکەم سەردانیاندا بۆ زانکۆ ، ماوەی یەک  کاتژمێر  گوێبیستی هەندێک  زانیاری دەبن دەربارەی زانکۆکە ، پرۆگرامی ئامادەکاریی ئەکادیمی ، مەرجەکانی وەرگرتنی فێرخواز ، پرۆسەی وەرگرتن ، لەگەڵ هەندێ  زانیاری دەربارەی  تاقیکردنەوەی TOEFL ITP ، هەروەها چاویان دەکەوێت بەڕاوێژکاری ستافی وەرگرتنی فێرخوازان کە ئامادەیە بۆ یارمەتیدانی  کوڕو کچەکانیان بەدرێژایی پرۆسەی (پێشکەشکردنی داواکاری)  لەیەکەم هەنگاوەوە هەتا ئەو کاتەی کە وەردەگیرێن .

  دانیشتنەکان لەگەڵ دایک و باوکان بە پێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەبن :

 
زمان   رۆژ   کات
کوردی      

یەکشەممە ، دوشەممە ، سێشەممە ، چوارشەممە

١٠:٠٠ پێش نیوەڕۆ
عەرەبی 

یەکشەممە ، چوارشەممە  

٢:٠٠  پاش نیوەڕۆ
کوردی  

یەکشەممە ، دوشەممە ، سێشەممە ، چوارشەممە

٣:٠٠  پاش نیوەڕۆ