تـەندروسـتى | The American University of Iraq Sulaimani

تـەندروسـتى

بۆ دابینکردنى ژینگەیەکى تەندروست و مامەڵەکردن لەگەلڕ حاڵەتى رووداوى بچوکى کتوپڕ و نەخۆشى ناکاو، زانکۆى ئـەمەریکى لە کوردستان-عێراق بنکەى مەیدانى تەندروستى لە نێو کەمپى زانکۆ دابینکردووە. بنکەیەکى تەواو ئامادەکراو بە کەرەستەى پزیشکى پێویست بۆ حاڵەتى کتوپڕو چاوەڕوان نەکراو.

لە کاتى نەخۆشى و رووداوى کتوپڕدا، ئەو بنکە تەنروسـتییە فریاکەوتنى سـەرەتایی پێشکەش دەکات  وە ئـەگەر دۆخـەکە لە تواناى ئەو بنکەیە گەورەتر بوو ، ئەوا رەوانەى نەخۆشخانەى دەرەوە دەکرێت. خەرجى مانەوە و خزمەتگوزارى تەنروستى زیادە لە نێو بنکەى تەندروستى زانکۆ و لە نەخۆشخانەکانى دەرەوەدا لە ئەستۆى خوێندکار دەبێت کە بە شێوەیەکى پرۆفیشنالڕ چارەسـەر وەردەگرێت.

زانکۆى ئـەمەریکى لە کوردستان-عێراق، بە شێوەیـەکى فـەرمى، خزمەتگوزارى تەندروستى پێویست دابین دەکات  ئـەگـەر روداو و نەخۆشى فراوانتر رووبدات.

بنکەى تەندروستى مـەیدانى زانکۆى ئـەمەریکى لە کوردستان-عێراق رۆژانە لە کاژێر 8 ى بـەیانى تا 2 ى پاش نیوەڕۆ بە بوونى دوو دەستەى پزیشکى پیشـەوەر (پرۆفیشنالڕ)

ئـەم خزمـەتگوزاریانە پێشکەش دەکات:

  • پۆشـاکى تەندروستى بۆ بریندار و نەخۆش بۆ قریاکەوتنى سـەرەتایی.
  • پشکنینى پزیشکى پەیویست بە حاڵەتى نەخۆشـەوە
  • شکنینى فشـارى خوێن
  • پشکنینى شـەکرە
  • یـارمەتیدانى نەخۆش یان بریندار.
  • دەرمانخـانە
  • خزمەتگوزارى گواستنەوەى نەخۆش بۆ نەخۆشخانەکانى نێوشـار.

هـەروەهـا وەزارەتى تەندروستى حکومەتى هەرێمى کوردستان بە فـەرمى (چاودێر) ى پزیشکى پێویست بۆ بنکەى تەنروستى کەمپى زانکۆ دابین دەکات.

شوێن : A-B1-41

کـاژێر: 8 بەیانى - 2 دواى نیوەڕِۆ