بەڕێوەبردنی پڕۆژە | The American University of Iraq Sulaimani

بەڕێوەبردنی پڕۆژە

لەگەڵ زیادبونی ژمارەی ئەو کۆمپانیایانەی کە کاروبارە بازرگانیەکانیان بەشێوازی مۆدێرن و گروپ بەڕێوە دەبەن، داواکاری لەسەر بەڕێوبەرانی پڕۆژەش بە شێوازێکی بەرچاو زیادی کردووە. پڕۆگرامی بڕوانامەی بەڕێوەبردنی پڕۆژەی PDI خوێندکاران ئاشنا ده‌کات بە بە کاری پڕۆژە ڕێکخستن و بناغەیەک فەراهەم ده‌کات تا خوێندکاران شارەزایی وورد پەیدا بکه‌ن له‌ ته‌واو کردنی پڕۆژه‌کان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ (به‌ به‌رنامه‌ داڕشتن، چاودێریکردن، پێوان، و ڕاهێنان) تا کۆتایی.

پڕۆگرامەکە بۆ کەسانی شارەزا دانراوە له‌ بواره‌ جیاکاندا وەک ئه‌ندازیاری، تەکنەلۆجیای زانیاری، پیشەگەری بازرگانی، وەبەرهێنان، ڕاوێژکاری ...هتد. بەشداربوان زانیارییان لەسەر کۆی بابەتە جۆراوجۆرەکانی بەرنامەزانی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە پێدەدرێت کە لە ژینگەی بازرگانیدا گرنگن.

بەشداربووان زانیاری قوڵ وه‌رده‌گرن به‌ پشت به‌ستن به‌ پڕۆگرامی ستانداردی (په‌یمانگای به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ - ®PMI)، ئه‌مه‌ش به‌ خوێندنی هه‌ر ۱۰ بابه‌ته‌که‌ی که په‌یوه‌سته‌ به‌ سوڕی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌وه‌. له‌ هه‌مان کاتدا، پڕۆگرامی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌ی PDI خوێندکاران ئاماده‌ ده‌کات بۆ به‌ده‌ستهێنانی چه‌ندین بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، له‌وانه‌ش:

 (Certified Associate in Project Management Project Management Professional (PMP)® ,  Agile project certifications)

PDI یه‌که‌مین و تاکه‌ په‌یمانگایه‌ که‌ له‌ کوردستان و عێراق مۆڵه‌تی پێدراوه‌ له‌ لایه‌ن (په‌یمانگای به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌وه‌ - PMI) بۆ ووتنه‌وه‌ و فێرکردنی ئه‌م کۆرسه‌.


مەرجەکانی وەرگرتن لە کۆرسی بەڕێوەبردنی پڕۆژە

بەرنامەکانی بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی کراوەن بۆ:

  • ئەو خوێندکارانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەست هێناوە بە نمرەی ٦٥ لەسەد یان زیاتر.
  • نمرەی تاقیکردنەوەی تۆفڵ داواکراو نیە، هەرچەندە هەموو وانەکان بە زمانی ئینگلیزی دەوترێنەوە. هەر خوێندکارێک نمرەیەکی نێودەوڵەتی لە زمانی ئینگلیزی بەدەست نەهێنابێت دەبێت تاقیکردنەوەیەکی کورتی زمانی ئینگلیزی بکەن و لایەنی کەم ئاستی سێ بەدەست بهێنن.
  • هەر خوێندکارێک بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێنابێت بەنمرەی ٦٥ لەسەد یان زیاتر، وە ئەزموونی دوو ساڵ یان زیاتری لە کارکردن هەبێت، دەتوانێت ناوی خۆیان تۆماربکەن لە کۆرسی سەربەخۆی پڕۆگرامی بڕوانامە (واته‌ ده‌توانن ته‌نها یه‌ک کۆرسیان له‌سه‌ر داواکاری خۆیان بخوێنن).
  • ئەو خوێندکارانەی کۆرسەکانی بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی تەواو دەکەن و مەرجەکانی بڕوانامەی ماستەریان تێدایە، دەتوانن نمره‌کانیان له‌م کۆرسانه‌وه‌ بگوێزنەوە بۆ ناو خوێندنی ماستەرەکەیان و بیانخه‌نه‌ سەر ئەو. ئەو خوێندکارانەی مەرجەکانی بڕوانامەی ماستەریان تێدانییە لە کاتی ناو تۆمارکردن بۆ کۆرسەکانی بڕوانامە ناتوانن دواتر نمرەی کۆرسەکانیان بگوێزنەوە  بۆ بەرنامەی ماستەر.   

تکایە تێبینی بکەن ناو نووسین سنووردارەو وەرگرتن لە کۆرسەکاندا دەکەوێتە سەر ژمارەی ئەو کورسیانەی هەن و ماوەی ناوتۆمارکردن و بڕی پارەی داواکراو. هەموو کۆرسەکانی بڕوانامەی  زانکۆی ئەمریکی لە عێراق- سلێمانی لە پۆله‌کانی خوێندکارانی ماستەر ده‌وترێنه‌وه‌ که‌ ئه‌وان ئەزموونی کاریان هەیە و نمرەی تاقیکردنەوەی تۆفڵی ئای بی تی ٧٠ هەیە.         


بڕی پارەی داواکراو و یاساکان

  • بڕی پارەی داواکراو دەبێت دوو هەفتە پێش دەستپێکردنی کۆرسەکان بدرێت.
  • ته‌نها دوای پێدانی بڕه‌ پاره‌ی داواکراو کورسی خوێندن ته‌رخان ده‌کرێت بۆ به‌شداربوان.
  • بڕی پارەی هەر کۆرسێک ١٣٧٥ دۆلارە (بڕی پارەکە کتێب و هەموو پێداوستیەکان لەخۆدەگرێت)

فۆرمی ناوتۆمارکردن

ئه‌گه‌ر ئاماده‌یت بۆ پڕکردنه‌وه‌ی فۆرمی به‌شداریکردن له‌م پڕۆگرامه‌دا، ئه‌وا تکایە ئەم فایلە داببەزێنە و پاشان بیگەڕێنەوە بۆ ئۆفیسی PDI. لەبیرت نەچێت جێگاکان سنووردارن و وەرگرتن لە کۆرسەکاندا دەکەوێتە سەر ژمارەی کورسی خوێندن، ماوەی داواکاری وەرگرتن و بڕی پارەی داواکراو.

ئەگەر هەر پرسیارێکت لەسەر بەرنامەی بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی یان یان له‌سه‌ر پرۆسه‌ی وه‌رگرتن، تکایە ئیمەیڵ بنێرە بۆ  pdi@auis.edu.krd ، یان پەیوەندی بکە بەژمارە تەلەفۆنی: ٠٨٨٢ ٠١٤ ٠٧٧١| ٢٩٤٥ ٥٤٨ ٠٧٧٠. یاخود سەردانی ئۆفیسی پەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی (PDII) بکە لە بینای بەڕێوەبردن لە ناو کەمپی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی.


خشتەی کۆرس

بڕوانامەی بەڕێوەبردنی پڕۆژە

ناوی کۆرس

ماوه‌ی کۆرس

ڕۆژی تاقیکردنەوە

بەڕێوەبردنی پڕۆژە ١: سەرەکی

٦-١٠/٨/٢٠١٧

٩/٩/٢٠١٧

بەڕێوەبردنی پڕۆژە ٢: نرخی پرۆژه‌ و خشتەدانان

١٠-١٤/٩/٢٠١٧

٧/١٠/٢٠١٧

بەڕێوەبردنی پڕۆژە ٣: مه‌ودای پرۆژه‌ و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌ترسیه‌کان

٨-١٢/١٠/٢٠١٧

٤/١١/٢٠١٧

بەڕێوەبردنی پڕۆژە ٤: کاپستۆن

٥-٩/١١/٢٠١٧

٢/١٢/٢٠١٧


 PMP®, CAPM®, PMI-RMP®, PMI-SP®, PMBOK® Guide, and PgMP® are a registered mark of the Project Management Institute, Inc.