بەشی ناوخۆیی | The American University of Iraq Sulaimani

بەشی ناوخۆیی

زانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی ، لەڕێی دابینکردنی بەشی ناوخۆیی چاک و گونجاوەوە ، کەشێکی گونجاو بۆ فێرخوازانی دەرەوەی سلێمانی دەڕەخسێنێت ، بەجۆرێک کە هەست نەکەن لەناوچەی خۆیانەوە دورن .
بەشی ناوخۆیی زانکۆ ، لەئەپارتمانێکی راخراوی مۆدێرندا کە هەمو پێداویستییەکی تێدا دابین کراوە ، باشترین خزمەتگوزاری پێشکەشی فێرخوازانی دەرەوەی شار دەکات .
زانکۆی ئەمەریکی لەسلێمانی ، دو بەشی ناوخۆیی جیاجیای بۆ کوڕان و کچانی فێرخواز دابین کردوە .

ژورەکانی بەشی ناوخۆیی فێرخوازان ، زۆر رێکوپێک و گونجاون ، تایبەتمەندییە کۆمەڵایەتی و دەرونیەکانی فیرخوازیان بەتەواوەتی تێدا رەچاو کراوە .
بەشی ناوخۆیی لەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، سێ جۆر شوێنی نیشتەجێبون بۆ فێرخوازان دابین دەکات : تایبەتی و  ستانداردو ئابوری  ، هەریەکەیان ژوری نوستن و چێشتخانەو گەرماوی خۆیانیان تێدایە ، ئەپارتمانەکە بەگشتی جێگای مانەوەی ٤٢٦ فێرخوازی تێدا دەبێتەوە .
بەشی ناخۆیی کوڕان و بەشی ناوخۆیی کچان ، هەریەکەو سەرپەرشتیارێکیان بۆ دابین کراوە بۆ ئەوەی  هاوکاریی فێرخوازان بکەن لەچارەسەرکردنی گرفتەکانیاندا جا گرفتی ئاو و کارەباو خزماتگوزاریبن یان گرفتی سلوکی .

هەر پرسیارێکت لەبارەی بەشی ناوخۆیی زانکۆوە هەیە  ، بینێرە بۆ داستان چاوەش - بەڕێوەبەری بەشی ناوخۆیی  ، لەڕێی ئەم ئیمەیلەوە : dastan.chaosh@auis.edu.krd