بەشی ئەندازیاری ، پرۆگرامێکی چڕوپڕ پێشکەشی فێرخوازان دەکات .
فێرخوازانی بەشی ئەندازیاری لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، دەکەونە ناو ستایلێکی نێودەوڵەتیی وانەی ئەندازیارییەوە ، وانەکان ، بەپاڵپشتیی تاقیگەی زۆر پێشکەوتو ، لەلایەن مامۆستایانی زۆر شارەزاوە دەگوترێنەوە کە لەناوچەی جۆراوجۆری دنیاوە رویان کردۆتە زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی .
ئەندازیارانی دەرچوی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، لەو ئەندازیارانەن کە زۆر زو لەبازاڕی کاردا دەستیان لەئیش گیردەبێت ، چونکە بازاڕی ئەمڕۆی کاری ئەندازیاری پێویستی بەئەندازیارانێکە کە زمانی ئینگلیزی بەباشی بزانن و باکگراوندە زانستیەکەیان باکگراوندێکی نوێ و سەردەمیانەبێت ، ئەمەش بەزیادەوە لەئەندازیارانی دەرچوی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانیدا هەیە .