بڕوانامەی دارایی | The American University of Iraq Sulaimani

بڕوانامەی دارایی

پڕۆگرامی (بڕوانامەی دارایی) لەپەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی PDI ، بۆ ئەوە داڕێژراوە کە : تێگەیشتنێکی فراوان لەبارەی جۆنیەتیی رێکخستنی کاروباری دارایی و ژمێریاری لەناو دامودەزگا داراییەکان ، هەروەها لەبارەی شێوازو رێگاکانی وەبەرهێنان ، ببەخشێتە بەشداربوان .

پڕۆگرامی (بڕوانامەی دارایی) زانیاریی زۆر وردو ئەکادیمیانەی تێدا پێشکەش دەکرێت ، دەربارەی : جۆنیەتی رێکخستنی بودجەو بودجەدانان ، شێوازو رێگاکانی چاودێریکردن ،  دارایی نێودەوڵەتی ، جۆنیەتیی روبەڕوبونەوەی پێشهات و مەترسییەکان ، جۆنیەتیی رێخستن و بەگەڕخستنی سەرمایەی مرۆیی ، و ... هتد .

شارەزایانی بواری دارایی ، ژمێریاری ، هەروەها بەڕێوەبردنی کاروباری بازرگانی ، بەهۆی شارەزاییانەوە ، داواکاریی زۆریان لەسەرە ، چونکە بەبێ بونی ئەوان کار ناڕوات و پەکی دەکەوێت .

پڕۆگرامی (بڕوانامەی دارایی) بەشداربوان ئامادە دەکات بۆ فێربونی چڕوپڕ لەچوار بواردا :

  • دارایی یەکگرتو
  • وەبەرهێنان - رێکخستنی کاروباری دامودازگاکان
  • بازاڕی پارەو دراو / بانک
  • دارایی نێودەوڵەتی

پڕۆگرامی (بڕوانامەی دارایی) لەپەیمانگای گەشەپێدانی پیشەیی سەر بەزانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی ، توانایەکی زانستیی بەرز دەبەخشێتە فێرخوازی بەشدار ، بۆ بەشداریکرن لەو تاقیکردنەوە نێودەوڵەتیانەی کە پەیمانگەو ئەکادیمیاکانی بواری زانستی دارایی و پلاندانان و کارگێڕی بۆ فێرخوازانی دەڕەخسێنن .


 

زانیاری دەربارەی کۆرسەکە :

بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لەسلێمانی (لەبواری دارایی) ، داڕێژراوە  بۆ بەخشینی زانیاریی فراوان لەبواری : رێکخستنی کاروباری دارایی ، جۆنیەتیی بەڕێوەبردنی دەزاگا داراییەکان ،  شێوازو رێگاکانی وەبەرهێنان و ... هتد ، بەفێرخوازان .

جەدوەلی کۆرسەکە :





کۆدی کۆرس

ناوی کۆرس

ژمارەی کاتژمێرەکان

پێشەکی داواکراو

FIN 510

رێکخستنی دارایی

3

FIN 501

FIN 620

سەرمایەی کارکردن و رێکخستن

3

FIN 510

FIN 630

بودجە ، سەرمایەو دارایی

3

FIN 620

FIN 640

کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان و رێکخستن

3

FIN 630


جەدوەلی کۆرسەکە :






بڕوانامەی دارایی

مانگ / ساڵ

کۆدی کۆرس

ناوی کۆرس

ماوەی کۆرس

رۆژی تاقیکردنەوە

٥-٢٠١٦

FIN 510

رێکخستنی دارایی ١:سەرەکی

٢-٧/٥/١٦

١٦/٧/١٦

٩-٢٠١٦

FIN 620

رێکخستنی دارایی ٢:سەرەکی رێکخستنی سەرمایەی کارکردن

١١-١٥/٩/١٦

٨/١٠/١٦

١٠-٢٠١٦

FIN 630

رێکخستنی دارایی ٣:سەرەکی بودجەی ، سەرمایەو رێکخستن

٩-١٣/١٠/١٦

٥/١/١٦

١١-٢٠١٦

FIN 640

رێکخستنی دارایی ٤:سەرەکی رێکخستنی دارایی  کۆمپانیا فرەڕەگەزەکان    

٦-١٠/١١/١٦

٣/١٢/١٦


 

چۆنیەتیی خۆناونوسکردن :

بەرنامەکانی بڕوانامەی زانکۆی ئەمریکی لەعێراق - سلێمانی کراوەن بۆ:

  • ئەو فێرخوازانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەست هێناوە بەنمرەی ٦٥ لەسەد یان زیاتر.
  • ئەزموني کارکردن و نمرەی تاقیکردنەوەی تۆفڵ پێویست نیە ، هەرچەند هەمو وانەکان بە زمانی ئینگلیزی دەگوترێنەوە .
  • هەر فێرخوازێک نمرەیەکی نێودەوڵەتیی لەزمانی ئینگلیزیدا بەدەست نەهێنابێت ، دەبێت بەتاقیکردنەوەیەکی کورتی زمانی ئینگلیزیدا رەت ببێت و لانیکەم ئاستی سێ بەدەست بهێنێت .
  • هەر فێرخوازێک بڕوانامەی بەکالۆریۆسی بەدەست هێنابێت بەنمرەی ٦٥ لەسەد یان زیاتر ، ئەگەر ئەزمونی  دو ساڵ یان زیاتر کارکردنی هەبێت ، دەتوانێت لەکۆرسی سەربەخۆی پڕۆگرامی بڕوانامە خۆی ناونوس بکات.

ئەگەر ئامادەیت فۆرمی خوێندن پڕبکەیتەوە ، تکایە ئەم کڵێشەیە داببەزێنە ، پڕی بکەرەوەو پاشان بیگەڕێنەوە  بۆ ئۆفیسی PDI .
بۆ پەیوەندیکردن و دەسخستنی زانیاریی زیاتر یان بۆ خۆناونوسکردن :
ئیمەیڵ : pdi@auis.edu.krd
ژمارە تەلەفۆن : ١٧٧٠-١٤٠-٢٨٨٠/ ٠٧٧٠-٨٤٥-٥٤٩٢