بەشی کارگێڕیی کار ، ماستەری کارگێڕیی کار لە (٣) پسپۆڕیی جیاوازدا پێشکەش دەکات .
پرۆگرامی ماستەری کارگێڕیی کار لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، لەلایەن مامۆستایانێکی زانکۆکەوە دەگوترێتەوە کە خاوەنی ناوبانگ و شارەزاییەکی بەرزی جیهانین .
لەڕێی ئەم پرۆگرامەوە ، فێرخوازان فێردەبن پڕۆژەی بەرهەمدار بنیات بنێن ، پلانی سەرکەوتو دابڕێژن ، توێژینەوەی وردو گرنگ لەبوارەکەدا بکەن .
پرۆگرامی ماستەری کارگێڕیی کار لەزانکۆی ئەمریکیی سلێمانی ، هەمو ئەو پێوەرە زانستیانەی تێدا رەچاو کراوە کە دامەزراوە ئەکادیمییەکانی ئەمریکاو هەرێمی کوردستان داوای دەکەن .
پسپۆڕیەکان بریتین لە : دارایى , سەرکردایەتى , بەڕێوەبردنى پرۆژە
-
پسپۆڕیى بواری دارایى :
ئەم بابەتانە دەگرێتەوە : بودجەدانان ، دارایی نێودەوڵەتى ، ئیدارەدانی مەترسى ، بەڕێوەبردنى سەرمایە. -
پسپۆریی بواری سەرکردایەتى :
بۆ ئەو فێرخوازانە داڕێژراوە کە دەیانەوێت رابەرایەتیی گرفت و گۆڕانکاریەکان بکەن ، لەناو ژینگەیەکدا کە بەردەوام لەگۆڕانکاریدایە. -
پسپۆڕیی بواری بەڕێوەبردنی پرۆژە :
فێرخوازان ئاشنای پیشەیەک دەکات کە بەردەوام لەبرەودایە ، بەتایبەتی پاش برەوپەیداکردنی شێوازی (گروپکار) ی لەلای خاوەن کۆمپانیاکان .
بۆ زانیاریی زیاتر:
7555 461 770 (0) +964 | admissions [at] auis.edu.krd