تكایه بڕوانه پرسیاره دووباره‌كان سه‌باره‌ت به‌م بابه‌تانه‌ی خواره‌وه:
٭ به‌رنامه‌كان له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی
٭ پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی
٭ به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی
٭ بڕواپێكردن
ئه‌و پرۆگرامانه چین كه زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی له ئێستادا فه‌راهه‌می كردوون؟
٭ به‌كالۆریۆسی كارگێڕیی كار
٭ به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاریی بیناسازی
٭ به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاریی وزه
٭ به‌كالۆریۆسی ڕۆژنامه‌وانی-ئینگلیزی
٭ به‌كالۆریۆسی ئه‌ده‌بی ئینگلیزی
٭ به‌كالۆریۆسی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری
٭ به‌كالۆریۆسی دیراساتی نێوده‌وڵه‌تی
٭ به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاریی میكانیكی
ئاخۆ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق كۆلێژه‌كانی پزیشكی/ ددانسازی/ ده‌رمانسازیی هه‌یه؟
به داخه‌وه نه‌خێر. ئێمه زانكۆیه‌كی نوێین و هه‌موو ساڵێك به‌رنامه‌ی نوێ زیاد ده‌كه‌ین. به‌ڵام له‌م كاته‌دا ناتوانین به‌رنامه‌ی نوێی دیكه ڕابگه‌ینین و پابه‌ند بین پێیه‌وه. بۆ زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به پرۆگرامه ئه‌كادیمییه فه‌راهه‌مكراوه‌كانی ئێستا، لێره‌دا كلێك بكه.
ئاخۆ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی به‌رنامه‌ی خوێندنی ماسته‌ری هه‌یه؟
به‌ڵێ، یه‌ك به‌رنامه‌ی خوێندنی ماسته‌رمان هه‌یه. زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی ماسته‌ری كارگێڕیی كار فه‌راهه‌م ده‌كات له‌گه‌ڵ پسپۆڕی له بواره‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆژه‌كان، دارایی و هونه‌ری سه‌ركردایه‌تی كه بۆ كاركردنی پرۆفیشناڵانه داڕێژراوه.
ئاخۆ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی پۆلی سه‌رهێڵ (online classes) فه‌راهه‌م ده‌كات؟
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی له ئێستادا هیچ كۆرسێكی سه‌رهێڵی نییه.
پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی
ئاخۆ خوێندن له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی چه‌ند پاره‌ی تێده‌چێت؟
تێچوونی خوێندن له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌سه‌ر بنه‌مای شایسته‌ییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له فێرخوازه‌كه‌وه بۆ فێرخوازه‌كی دیكه ده‌گۆڕێت. بۆ زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به خشته‌ی تێچوونی خوێندن، لێره‌دا كلیك بكه.
من فێرخوازه‌كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاخۆ ده‌توانم له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی بخوێنم؟ چۆن؟
به‌ڵێ. خوێندكارانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی داوای خوێندن پێشكه‌ش به زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق – سلێمانی بكه‌ن، ده‌بێت له ڕێگه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه له به‌غداد یان هه‌ولێر به فه‌رمی بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی (قوتابخانه‌ی باڵا)یان هاوتا بكه‌ن. پاش ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌ت تۆماری نمره‌كانی قۆناغی ئاماده‌یی هاوتا ده‌كات له‌گه‌ڵ سیسته‌می عێراقیدا، ده‌توانیت هاوتای نمره‌ی به‌كالۆریاكه‌ت به ده‌ست بهێنیت.
بۆ ورده‌كاری سه‌باره‌ت به پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی وه‌ك فێرخوازه‌كی نێوده‌وڵه‌تی، تكایه لێره‌دا كلیك بكه.
كاتی پێشكه‌شكردن كه‌یه؟
تكایه سه‌ردانی "په‌ڕه‌ی دواكاتی وه‌رگرتن" بكه بۆ بینینی دواهه‌مین كاتی پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگیران له خولی پێشوه‌خت، خولی به‌رده‌وام و خولی به‌هاره.
پۆله‌كان كه‌ی ده‌ست پێ ده‌كه‌ن؟
پۆلی فێرخوازانی به‌كالۆریۆس له مانگی ئه‌یلولی هه‌موو ساڵێكدا ده‌ست پێ ده‌كات. بۆ زانیاریی زیاتر، كلیك له‌سه‌ر دواهه‌مین ساڵنامه‌ی ئه‌كادیمی بكه.
كۆرسه‌كانی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی له مانگی تشرینی دووه‌می هه‌موو ساڵێكدا ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌ش به‌گشتی ئه‌و كاته‌یه كه فێرخوازه نوێیه‌كان ناوی خۆیان له زانكۆ تۆمار ده‌كه‌ن.
تكایه سه‌یری ساڵنامه‌ی ئه‌كادیمیی به‌كالۆریۆس (٢٠١٦-٢٠١٧) و ساڵنامه‌ی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی (٢٠١٦-٢٠١٧) بكه.
پێویسته نمره‌ی به‌كالۆریاكه‌م چه‌ند بێت بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی قبوڵ بكرێم؟
لایه‌نی كه‌می مه‌رجه‌كان ساڵانه ده‌گۆڕێن و پێشتر ئه‌و مه‌رجانه بڵاو ده‌كرێنه‌وه. ده‌توانیت لێره‌دا بڕوانیته مه‌رجه‌كانی پرۆگرام بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٥-٢٠١٦.
ساڵی ٢٠١٤، زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی داواكاریی نمره‌ی ٦٠٪ و سه‌رووتری له‌به‌رچاو گرت.
ساڵی ٢٠١٣: زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی فێرخواز به نمره‌ی ٧٠٪ و سه‌رووتر وه‌رگرت.
ساڵی ٢٠١٢: زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی فێرخواز به نمره‌ی ٦٢٪ و سه‌رووتر وه‌رگرت.
ئاخۆ تیچوونی خوێندن چۆن دیاری كراوه؟
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی "بنه‌مای شایسته‌یی" ڕه‌چاو ده‌كات، خشته‌ی تێچوونی خوێندنی پله‌به‌ندی كردووه. زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی بڕی تێچوونی خوێندن له‌سه‌ر بنه‌مای نمره‌ی به‌كالۆریای عێراقی دیاری ده‌كات. هه‌تا نمره‌ی به‌كالۆریا به‌رزتر بێت، بڕی تێچوونی خوێندن نزمتر ده‌بێت.
بۆ زانیاریی ته‌واو له‌م باره‌یه‌وه، بڕوانه په‌ڕه‌ی تێچوونی خوێندن.
ئاخۆ سكۆڵارشیپی سه‌ربار فه‌راهه‌م كراوه؟
بژارده‌كانی شكۆڵارشیپی شایسته‌یی ساڵانه ده‌گۆڕێت و ئۆفه‌رێكی سنووردار ده‌بێت. له‌به‌ر ئه‌وه، تكایه به‌رده‌وام سه‌ردانی وێبسایته‌كه بكه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به سكۆڵارشیپ. نموونه‌یه‌كی سكۆڵارشیپ، فه‌ندی (باسل مه‌هدی ئه‌لڕه‌حیمی)یه بۆ ساڵی ٢٠١٥٠٢٠١٦. نموونه‌یه‌كی دیكه‌ی كاتی سنوورداری ئۆفه‌ری سكۆڵارشیپ، سكۆڵارشیپی ناوازه‌ی ئه‌كادیمییه له ساڵی ٢٠١٤دا.
به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی
به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی چییه؟
به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی مه‌شقی زمانی ئینگلیزی به چڕوپڕی پێشكه‌ش ده‌كات بۆ ئاماده‌كردنی فێرخوازان بۆ به‌رنامه‌ی به‌كالۆریۆسی زمانی ئینگلیزیی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی. زۆربه‌ی فێرخوازان به لایه‌نی كه‌مه‌وه ماوه‌یه‌ك له به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمیدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئاستی زمانی ئینگلیزییان كواڵیتییه‌كی زۆر به‌رزی هه‌یه. بۆ زانیاریی زیاتر ده‌رباره‌ی به‌رنامه‌كه، تكایه سه‌ردانی په‌ڕه‌ی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی بكه.
سروشتی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی زمانی ئینگلیزی بۆ وه‌رگیران چییه؟
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی پشت ده‌به‌ستێت به تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایتیپی، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیی (ETS TOEFL)، یاخود نمره‌كانی تاقیكردنه‌وه فه‌رمییه‌كانی دیكه، بۆ دانانی فێرخوازان له ئاسته‌كانی زمانی ئینگلیزی‌دا. بۆ زانیاریی زیاتر تكایه سه‌ردانی په‌ڕه‌ی دیاریكردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی بكه.
بۆ ته‌واوكردنی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی چه‌ندێك كات پێویسته؟
له نێوان ١ بۆ ٤ تێرم، ئه‌وه‌ش پشتئه‌ستووره به‌وه‌ی فێرخواز ده‌چێته كام ئاستی تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی. به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی له ماوه‌ی هه‌ر ساڵێكدا سێ تێرم به‌ڕێوه ده‌بات.
ئاخۆ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی بڕواپێكراوه؟
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستییه‌وه له هه‌رێمی كوردستانی عێراق ڕێگه‌ی پێ دراوه وه‌ك زانكۆیه‌ك هه‌ڵبسووڕێت. زانكۆ هه‌موو ئه‌و پرۆسانه‌ی دڵنیایی جۆری كه ئه‌م قه‌واره بڕواپێكراوه بڕیاری له‌سه‌ر داون، په‌یڕه‌و ده‌كات. لیژنه‌ی بڕواپێكردنی به‌رنامه‌ی زمانی ئینگلیزی بڕوایه‌كی پێنج ساڵیی به‌خشیوه به به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمیی زانكۆ، له مانگی نیسانی ٢٠١٥ه‌وه بۆ مانگی نیسانی ٢٠٢٠. لیژنه‌ی بڕواپێكردنی به‌رنامه‌ی زمانی ئینگلیزی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكاوه ددانی پێدا نراوه وه‌ك ئاژانسێكی بڕواپێكراوی نه‌ته‌وه‌یی بۆ دامه‌زراوه و به‌رنامه‌كانی زمانی ئینگلیزی له ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
ئاخۆ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی له لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه بڕواپێكراوه؟
له ئێستادا زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی له لایه‌ن وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له به‌غداد به شێوه‌ی كاتی ددانی پێدا نراوه. زانكۆكه‌مان له په‌یوه‌ندیی نزیكدایه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ناوبراو له به‌غداد و له ئێستادا فایلی كۆتایی له به‌ره‌وپێشچووندایه.
ئاخۆ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی له ئه‌ورووپا بڕواپێكراوه؟
هه‌ر وڵاتێكی ئه‌ورووپی به شێوه‌ی جیاواز مامه‌ڵه‌ی بڕواپێكراوێتیی زانكۆكان ده‌كات. به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی گشتی، ده‌بێت بڕواپێكراوێتیی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی بگۆڕدرێت بۆ ددانپێدان له ئه‌ورووپا، به تایبه‌تیش له به‌ریتانیای مه‌زن. ده‌رچوانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی له وڵاتی ئه‌ورووپا وه‌رگیراون بۆ ته‌واوكردنی خوێندن، له ناویاندا: شانشینی یه‌كگرتوو، ئه‌ڵمانیا، سوید، ڕووسیا و وڵاتانی دیكه‌ش.