ئەم بـەرنامەیـە دارێژراوە بۆ ئامادەکردنى ئەو خوێندکـارانەى دەرچووى خوێندنى ئـامادەیین و ئینگلیزى زمانى سـەرەکییان نییە وە دەخوازن بێنە نێو خوێندنى ئەکادیمى لە زانکۆى ئەمەریکى. ئـەم بـەرنامەیە بۆچوونە ئاستى ئەکادیمى زمانى ئینگلیزى ئەو خوێندکارانە ئامادە دەکات و فێریان دەکات بە قووڵى و شارەەزاییەوە نهێنى ییەکانى ئەو زمانە فێر بن.
هەموو ئەو فێرخوازنـەى کە داواکارى خوێندن پێشکەش بە زانکۆى ئەمەریکى لە عێراق – سلێمـانى دەکەن دەبێـت تاقیکردنەوەى زمـان ئـەنجام بدەن لە بەشى وەرگرتن. نمرەکانى ئە قۆناغە لە سـەر بنەماى (داواکارى زمانى ئینگلیزى) دیاری کراوە کە ئاستى خۆیان بۆ دیاری دەکات لەم قۆنـاغەدا. نزیکەى % 90 ئەو خوێندکارانە پێویستیان بە ئامادەکارى زمان هەیە پێش چوونە نێو قۆنـاغى ئەکادیمى و ئەو ئامادەکارییەش لە بەرنـامەى ئامادەکـارى ئەکادیمیدا وەردەگرن.
ئـەم بـەرنامەیە شارەزایی خوێندکار لە زمانى ئینگلیزیدا بەهێز دەکات وە بە راهێنانى پێویست تواناکانى گەشە پێدەدات، ئەویش بە دابینکردنى هۆکـارى ژیرانەى پێویست نەک تەنها بۆ ئەوەى کە تەنها ئەم قۆناغە ببڕن، بەڵکو بۆ ئەوەى ئامادە بن بۆ چوونە نێو قۆنـاغى ئەکادیمى لە زانکۆى ئـەمەریکى.