ماجستێر لەکارگێڕیی کار | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

ماجستێر لەکارگێڕیی کار

پرۆگرامی ماستەری جێبەجێکاری لە کارگێڕی کار (MBA) لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بەرنامەیەکی تایبەت بە پیشەگەران و دەرچووانی ئەم دواییانەیە کە دەیانەوێت کارامەییە بازرگانییەکانیان بەهێز بکەن و دەرفەتی پیشەیی خۆیان باشتر بکەن. ئەمە پرۆگرامێکی خوێندنی ماستەری ئەمریکییە کە بڕوانامەی پیشەیی پێشکەش دەکات لە ماوەی ۲۰ مانگدا. پرۆگرامی خوێندنی MBA لەلایەن ئەندامانی دەستەی وانەبێژان دەوترێتەوە کە پەروەردە و ئەزموونی نێودەوڵەتییان هەیە، کە پابەندن بە پێشکەشکردنى باشترین لە پیشەکانیاندا.
 
پرۆگرامی MBA ڕێگە بە فێرخوازان دەدات کە ئەزموونی خۆیان دیاری بکەن. پرۆگرامی MBA لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بەرنامەیەکی گشتگیر پێشکەش دەکات، لەگەڵ بناغەیەک لە کارامەیی بەڕێوەبردنی فراوان لە ناوەڕۆکدا و کۆمەڵێک لە پسپۆڕییەکان بۆ یارمەتیدان لە پەرەپێدانی یەک یان زیاتر لە بوارەکانی شارەزایی. فێرخوازانی زانکۆکەمان بناغەیەکی بەهێز بنیات دەنێن لە هەموو بوارێکی سەرەکی بازرگانیدا و هەروەها شارەزایی قووڵتر لەو بوارانەدا کە گرنگن بۆ سەرکەوتنەکانیان. جگە لە MBAی گشتی، فێرخوازان ئێستا دەتوانن بوارێکی چڕی MBA بخوێنن لە سەرکردایەتی، بەڕێوەبردنی پرۆژە، دارایی، سەرچاوە مرۆییەکان و مارکێتینگ.
 
هەروەها MBAی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بە دووبارە پێکهێنانەوەیەکی ئەم دواییانەدا تێپەڕیوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی ئەو پیشەگەرانەی کە هەوڵ دەدەن زانیاریەکانیان لە بواری پیشەیی فراوانتر بکەن.
 
بەرنامەی MBA وانەی ئێواران و کۆتایی هەفتە پێشکەش دەکات بۆ ئەوەی ئەو فێرخوازانەی کە پیشەیان هەیە بتوانن فێری بەڕێوەبردنی بازرگانی پێشکەوتوو و شارەزایی سەرکردایەتی ببن. هەر یەکێک لە ۱۷ کۆرسەکە لە ماوەی مانگێکدا دەخوێنرێت، بە کۆی گشتی پێنج ڕۆژ کە لە دوو کۆتایی هەفتەدا دابەش دەکرێت: پێنجشەممە/ هەینی/ شەممە و هەینی/شەممە. بەم شێوەیە، پیشەگەران دەتوانن بە کەمترین کات بخوێنن. 
 
بۆچی MBA بخوێنیت؟
 
بەرنامەکانی MBA بە شێوەیەک دیزاین کراوە بۆ ناساندنی فێرخوازان بە بوارە جۆراوجۆرەکانی بازرگانی وەک ژمێریاری، دارایی، بازاڕکردن، سەرچاوە مرۆییەکان، بەڕێوەبردنی کار، هتد. ئەم بەرنامەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە سەرچاوەی گرتووە و لە کۆتاییەکانی سەدەی نۆزدەهەمەوە سەریهەڵداوە کاتێک وڵاتەکە پیشەسازی بووە و کۆمپانیاکان بەدوای ڕێگا زانستییەکاندا دەگەڕان بۆ بەڕێوەبردن. لە ئێستادا پلەکانی MBA خەڵکێکی زۆر لە بوارە ئەکادیمییەکان ڕادەکێشن.
 
بەدەستهێنانی بڕوانامەی MBA لە زانکۆکەمان دەتوانێت جیاوازی دروست بکات لە پیشەی تاکدا. بەرنامەی MBA دەتوانێت تاک ئامادە بکات بۆ پێشکەوتن و ئامادەی بکات بۆ ئەوەی ببێتە سەرکردەیەکی کاریگەر لە بواری جۆراوجۆردا.
 
 
 
 

دکتۆر فەهرەتین سۆمەر، سەرۆکی بەشی کارگێڕی کار لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی

 
"ئەگەر تۆ پیشەگەریت یان بازرگانێکیت کە دەتەوێت زانیاری و شارەزاییەکانت بەرەو پێش ببەیت و دەتەوێت سەرکەوتنی زیاتر لە پیشەکەت یان وەک بازرگانێک بەدەست بهێنێت، ئەوا بەرنامەی MBA بەرنامەیەکی گونجاوە بۆ تۆ! دەتوانیت لە بەرنامەکەدا فێرببیت و زانیاریەکانت بۆ کارەکانی ئێستات بەکاربهێنیت، بەبێ ئەوەی واز لە کارەکەت بهێنیت بۆ خوێندنەکەت."
 
 
 
 
 
وەرگرتنی فێرخوازان لە مانگی حوزەیران دەست پێدەکات و بە بەردەوامی بەڕێوە دەچێت. لەبەر ئەوە، ئەو داواکارییانەی کە لە بەشی وەرگرتن وەردەگیرێن ڕاستەوخۆ دەکرەنە بواری جێبەجێکردنەوە. فێرخوازان هاندەدرێن کە بەڵگەنامەکانیان بە زووترین کات بنێرن چونکە کورسییەکان سنووردارە. قوتابیان لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەست بە خوێندن دەکەن.
بۆ وەرگرتن لە بەرنامەی MBA، پێویستە ئەم مەرجانەی خوارەوە جێبەجێ بکرێن:
 
· فۆرمی داواکاری MBA پڕبکرێتەوە 
· 150,000 دینار کرێی داواکاری بدرێت
· بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆیەکی ناسراو بەدەستهێنابێت
· بڕوانامەی ڕەسەن لە هەموو ئەو پەیمانگایانەی خوێندنی تێدا تەواوکراوە (بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دیپلۆمای ئامادەیی)
· تازەترین CV
· نووسینێکی ٧٠٠ وشەیی کە هۆکارەکانی ئارەزووت بۆ بەرنامەکە دەخاتە ڕوو
· ئەزموونی کاری پەیوەندیدار – کەمتر لە ٢ ساڵ نەبێت
· ڕاپۆرتی نمرەی فەرمی زمانی ئینگلیزی – iBT TOEFL (٧٢) یان IELTS (Band ٦.٥)*
 
 
* دەرچووانی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی دەبەخشرێن لە مەرجەکانی تاقیکردنەوەی زمانی ئینگلیزی. پەیوەندی بە بەشی وەرگرتن لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بکە سەبارەت بە مەرجەکانی تر.
بۆ زانیاری زیاتر لەسەر IBT TOEFL یان خۆ تۆمارکردن بۆ تاقیکردنەوەکە، سەردانی ماڵپەڕی سەنتەری تاقیکردنەوەی زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی بکەن www.auis.edu/krd/toefl-ibt. هەروەها داواکاران دەتوانن تاقیکردنەوەی توانستی زمانی ئینگلیزی بەن زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی.
 
 
 
پاش پێشکەشکردنی داواکاری و هەموو بەڵگەنامەکان و پێدانی کرێی داواکاری، داواکارانی شایستە بانگهێشت دەکرێن بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ لیژنەی وەرگرتنی MBA لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی کە پێشینەی پیشەیی و ئەزموونی سەرکردایەتی و ئەگەری سەرکەوتنی پێشکەشکار هەڵدەسەنگێنێت.
هەر کاتێک داواکار نامەی وەرگرتن لە پرۆگرامەکە وەردەگرێت، هەنگاوی داهاتوو واژۆکردنی گرێبەستی ناونووسین و پێدانی خوێندنی یەکەم کۆرسە کە بڕی 1,900,000 دیناری عێراقی دەبێت.
ئەگەر هەر پرسیارێکت هەیە سەبارەت بە پرۆگرامی MBA، تکایە ئیمەیڵمان بۆ بنێرە بۆ wala.talib [at] auis.edu.krd یان پەیوەندیمان پێوە بکە لە +964 (0) 770 461 7555.