ده‌بێت هه‌موو داواكاره‌كان لایه‌نی كه‌می ئاستی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی پیشان بده‌ن پێش ئه‌وه‌ی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی وه‌ربگیرێن.
تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی زمانی ئینگلیزی/ سیاسه‌تی تاقیكردنه‌وه
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی و بەرنامەی ئامادەسازیی ئەکادیمی، فێرخوازان له هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان، كولتووره‌كان و پاشخانه‌كان وه‌رده‌گرێت. ئاستی لێهاتوویی زمانی ئینگلیزیی هه‌موو فێرخوازێک تاقی ده‌كرێته‌وه (به پشتبه‌ستن به تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ) پێش ئه‌وه‌ی له زانكۆ ده‌ست به خوێندن بكات. سیاسه‌تی وه‌رگرتنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی دڵنیایی ئه‌وه ده‌دات هه‌موو فێرخوازان ڕێنماییان پێ ده‌درێت كه پێویستیانه بۆ ئه‌وه‌ی له سیسته‌مێكی په‌روه‌رده‌ی ئه‌مه‌ریكییانه‌دا گه‌شه بكه‌ن. تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایتیپی (یاخود تاقیكردنه‌وه ئینگلیزییه هاوتاكه‌ی) به‌كار ده‌هێنرێت بۆ دیاریكردنی ئه‌و ئاسته‌ی (بنه‌ماكانی ئاستی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی، ١، ٢، ٣، ٤، یاخود ئاستی به‌كالۆریۆس) كه ده‌بێت فێرخواز لێی بخوێنێت. به به‌كارهێنانی تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ بۆ دیاریكردنی ئاستی تواناداریی زمانی ئینگلیزیی سه‌رجه‌م فێرخوازه‌كانمان، ئێمه میتۆدێكی داده‌ورانه و بابه‌تییانه‌مان داهێناوه بۆ دیاریكردنی ئاستی گونجاوی هه‌ر فێرخوازه‌ك، چ بۆ خوێندن له به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی یان به‌رنامه‌ی به‌كالۆریۆسی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی.
ئاسۆكانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی (فێرخوازه نوێیه‌كان)
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌كارهێنانی تۆیفڵ ئایتیپی ئێڵ ١ (TOEFL ITP L1) وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رایی زمانی ئینگلیزی بۆ وه‌رگرتن و هه‌روه‌ها دیاریكردنی ئاستی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی. ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایتیپی بۆ فێرخوازه نوێیه‌كان دواهه‌مین تاقیكردنه‌وه‌یه و ئاستی فێرخواز دیاری ده‌كات بۆ ئاسته‌كانی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی.
فێرخوازه تۆماركراوه‌كانی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی: تۆماركراوه‌كانی هه‌نووكه، ئه‌وانه‌ی وازیان هێناوه یان مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه:
فێرخواز، هه‌ر كه ناوی تۆمار كرا، ئه‌گه‌ر ویستی ئاستی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی بگۆڕێت، ڕێگه‌یان پێ ده‌درێت له تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمیی تۆیفڵ ئایبیتیدا له كاتی بڕیاردراوی تاقیكردنه‌وه‌دا به‌شداری بكه‌ن.
- به‌ده‌ستهێنانی نمره‌یه‌كی به‌رز له تاقیكردنه‌وه‌دا ده‌شێت ئاستی فێرخواز له به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمیدا بباته پێشه‌وه.
- نمره‌ی نزم له تاقیكردنه‌وه‌دا كاریگه‌ریی نابێت له‌سه‌ر ئاستی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی.
فێرخواز بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمییه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی به‌كالۆریۆس بكات، ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایبیتی تێپه‌ڕێنێت. ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه گشتیتره و هه‌موو به‌هره ئه‌كادیمییه‌كان تاقی ده‌كاته‌وه. ئه‌مه تۆكمه‌یی و ئاسایشی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ پرۆگرامی به‌كالۆریۆس زیاد ده‌كات.
تۆماركردنی تاقیكردنه‌وه:
- ناوه‌ندی تاقیكردنه‌وه‌ی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایبیتی فه‌راهه‌م ده‌كات بۆ فێرخوازانی تۆماركراو له به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی.
- به‌رواره‌كانی تاقیكردنه‌وه كه له لایه‌ن (ETS- ئینگلیزی وه‌ك زمانی بێگانه)ه‌وه دیاری كراوه، ڕێگه ده‌دات به ٢٠-٤٠ كورسی بۆ هه‌ر مانگێك له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی.
- به‌رواری تۆماركردن له ڕێگه‌ی ئێمه‌یڵه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت. ئه‌و فێرخوازانه‌ی كه پلان بۆ تۆماركردن داده‌نێن، ده‌بێت فۆرمی تۆماركردن، كۆپیی پاسپۆرت، تێچوونی تاقیكردنه‌وه بهێنن بۆ بەشی تۆمار له كاتی بڕیاردراودا.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایبیتی ده‌كه‌ن، ده‌بێت بۆ ماوه‌ی ٣٠ ڕۆژ چاوه‌ڕێ بكه‌ن پێش ئه‌وه‌ی ڕێگه‌یان پێ بدرێت جارێكی دیكه تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایبیتی بكه‌ن.
فێرخواز بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمییه‌وه تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی به‌كالۆریۆس بكات، ده‌بێت تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایبیتی تێپه‌ڕێنێت. ئه‌م تاقیكردنه‌وه‌یه گشتیتره و هه‌موو به‌هره ئه‌كادیمییه‌كان تاقی ده‌كاته‌وه. ئه‌مه تۆكمه‌یی و ئاسایشی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ پرۆگرامی به‌كالۆریۆس زیاد ده‌كات.
ئایڵێتس IELTS |
تۆیفڵ ئایبیتی TOEFL iBT |
تۆیفڵ ئایتیپی TOEFL ITP |
ئاسته‌كانی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی |
0-4 |
0-26 |
320-399 |
بنه‌ماكانی ئینگلیزی |
4.5-5 |
26-42 |
400-442 |
ئاستی ١ |
5.5 |
43-58 |
443-496 |
ئاستی ٢ |
6 |
59-71 |
497-532 |
ئاستی ٣ |
دیاریكردن به هۆی تێپه‌ڕاندنی ئاستی ٣ی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی |
دیاریكردن به هۆی تێپه‌ڕاندنی ئاستی ٣ی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی |
دیاریكردن به هۆی تێپه‌ڕاندنی ئاستی ٣ی به‌رنامه‌ی ئاماده‌سازیی ئه‌كادیمی |
ئاستی چوار |
6.5 |
72-120 |
533-677 |
به‌كالۆریۆس |