زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی هه‌ماهه‌نگی ده‌كات له‌گه‌ڵ ئه‌و پێوه‌رانه‌ی كه وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ساڵانه بڵاویان ده‌كاته‌وه.
تكایه تێبینی بكه: ئه‌و كه‌سانه‌ی داوا ده‌كه‌ن له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی بخوێنن، پێویست ناكات پابه‌ند بن به پرۆگرامێكی ئه‌كادیمییه‌وه له كاتی پرۆسه‌ی وه‌رگرتندا. ئه‌و فێرخوازانه‌ی له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی ناویان تۆمار كراوه، هه‌تا كۆتایی ساڵی دووه‌می خوێندنی ئه‌كادیمی كاتیان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ دیاریكردنی بواری پسپۆڕی.
فێرخواز بۆ ئه‌وه‌ی له زانكۆ وه‌ربگیرێت، ده‌بێت لایه‌نی كه‌می لێهاتوویی زمانی ئینگلیزی پیشان بدات. بۆ زانیاریی زیاتر، تكایه سه‌ردانی په‌ڕه‌ی مه‌رجه‌كانی زمانی ئینگلیزی بكه.
فێرخواز بۆ ئه‌وه‌ی له بوارێكی پسپۆڕیدا وه‌ربگیرێت، ده‌بێت سه‌یری مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتن بكات كه له ساڵی وه‌رگرتنیاندا خراوه‌ته ڕوو. ئه‌م مه‌رجانه له گرێبه‌ستی وه‌رگرتندا دۆكیۆمێنت كراوه (پشتڕاست كراوه‌ته‌وه).
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی مافپارێزی ده‌كات، ئه‌گه‌ر به گونجاوی بزانێت، بۆ چه‌سپاندنی پرۆگرامی تایبه‌تی مه‌رجه ناوخۆییه‌كان.
زانکۆی ئەمه‌ریکی له عێراق - سلێمانی دەرفەت دەدات بە فێرخوازانی پەڕینەوە (عبور) بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی مەرجدار بەشداری بکەن لە وانەکانی زمانی ئینگلیزی لە بەرنامەی ئامادەسازیی ئەکادیمی. بۆ زانیاریی زیاتر، تکایە ئیمەیل بنێرە بۆ admissions [at] auis.edu.krd ()
یان سەردانمان بکە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە.
تێبینیی گرنگ: ناو و ناونیشانی پرۆگرامی به‌كالۆریۆسی ئه‌ندازیاری له ڕۆژی ٣ی ئابی ٢٠١٥ نوێ كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕه‌زامه‌ندیی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بگونجێت.
مه‌رجه‌كانی خوێندنی ئه‌ندازیاری، ته‌كنۆلۆژیای زانیاری، به‌كالۆریۆسی هونه‌ر و پرۆگرامی به‌كالۆریۆسی زمانی ئینگلیزی له ڕۆژی ٣١ی ته‌مووزی ٢٠١٦ نوێ كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دوایین ڕێساكانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا بگونجێت..
ئه‌م مه‌رجانه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧ ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ڕێسای نوێی ده‌ركرد.
لایه‌نی كه‌می مه‌رجه‌كانی وه‌رگرتنی زانكۆ/ وه‌زاره‌ت بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠١٦-٢٠١٧:
كارگێڕیی كار
ته‌كنۆلۆژیای زانیاری
ئه‌ندازیاریی بیناسازی
ئه‌ندازیاریی وزه
ئه‌ندازیاریی میكانیكی
زمانی ئینگلیزی
دیراساتی نێوده‌وڵه‌تی
مه‌رجه‌كانی ئه‌ندازیاریی كارگێڕیی كار
- مه‌رجه‌كانی ئه‌ندازیاریی ته‌كنۆلۆژیای زانیاری
- مه‌رجه‌كانی ئه‌ندازیاریی بیناسازی
- مه‌رجه‌كانی ئه‌ندازیاریی وزه
- مه‌رجه‌كانی ئه‌ندازیاریی میكانیكی
- مه‌رجه‌كانی زمانی ئینگلیزی
- مه‌رجه‌كانی دیراساتی نێوده‌وڵه‌تی