زانکۆی ئەمەریکی لە عیراق – سلێمانی، پابەندە بە دابینکردنی کەشێکی وا کە فێرخوازانی دەرەوەی سلێمانی هەست بە دووری نەکەن لە شوێنەکانی خۆیانەوە، بەشەناوخۆییەکانمان خزمەتگوزاريی تەواو پێشکەش بە فێرخوازان دەکهن کە بریتییە لە ئەپارتمانێکی ڕاخراوی مۆدێرن لەگەڵ گشت پێداویستییەکانی چێشتخانە.
زانکۆی ئەمەریکی دوو بەشەناوخۆیی بە جیای کوڕان و کچانی هەیە، ژووری ئەپارتمانەکان فراوانن و پاراستنی هەریەکە لە تایبەتمەندییەکانی فیرخواز و چالاکییە کۆمەڵایەتییەکانی دابین دەکات. هەردوو جۆرەکانی بەشەناوخۆیی کە ستاندارد و ئابوورین، بریتین لە دوو ژوور کە هەریەکەیان گەرماوی خۆی تێدایە، تەواوی باڵەخانەکە جێگای مانەوەی ٤٢٦ فێرخوازی هەیە.
هەریەکە لە بەشەناوخۆییەکانی کوڕان و کچان سەرپەرشتیار و یاریدەدەری خۆی هەیە کە هاوکاریی پابەند بوونی فێرخوازان دەکات بە یاسا و ڕێنماییەکانەوە و گەیاندنی هەر کێشەیەکی فێرخوازان بە لایەنی پەیوەندیدار بە چۆنیەتیی مامەڵە و پێداویستییەکانیشەوە.
هەر پرسیارێک سەبارەت بە ڕێنماییەکانی بەشی ناوخۆیی زانکۆ لە لایەن داستان چاوەش، بەڕێوەبەری بەشەناوخۆییەکان وەڵام دەدرێتەوە لە ڕێگهی: dastan.chaosh [at] auis.edu.krd ()
تێچوونی بەشەناوخۆیی
بەشەناوخۆییەکانمان هەریەکە لە جۆرەکانی تایبەت و ئاسایی و ئابووری پێشکەشی فێرخوازەکانمان دەکات.
تایبەت: ٣٠٠ $ بۆ مانگێک، یەک ژووری نوستن، شوێنی مانەوەی یەک کەس، یەک شوێنی خەوتن، ژووری دانیشتن یاخود خوێندن، گەرماو.
ئاسایی: ١٨٠ $ بۆ مانگێک، دوو شوێنی نوستن بۆ هەر ژووری نوستن، ژووری دانیشتن یاخود خوێندن، گەرماو و چێشتخانە.
ئابووری: ١٥٠ $ بۆ مانگێک، سێ ژووری نوستن (دوو کەس بۆ هەر ژوورێک، واتە کۆی شەش کەس)، هەر ژوورێک دوو شوێنی نوستن، ژوری دانیشتن یاخود خوێندن، دوو گەرماو و چێشتخانە.
چی لەگەڵ خۆیان بهێنن؟
- پێداویستیی خەوتن بۆ یەک کەس: دۆشەک / چەرچەف / بەتانی
- سەرین
- خاولی
- ڕاخەر یان فەرش
- تایتی جلشۆر
-
پێداویستیی تەوالێت
کوپ، پەرداخ، قاپ، مەنجەڵ، قۆری و کتری
زانکۆی ئەمەریکی ئەمانەی خوارەوە دابین دەکات:
-
شوێنی نوستن و دۆشەک
-
دۆڵابی جلوبەرگ و کەنتۆرێکی زیادە
-
مێزی کۆمپیوتەر
-
تاقمی قەنەفە
-
مێز و کورسیی نانخواردن
-
ساردکەرەوە و بەفرگر
-
شوێنێکی هاوبەش بۆ جلشوشتن و وشککردنەوە
-
تەباخ و مایکرۆوەیڤ
-
هەر ژوورێک یەکەی ساردکردنەوەی تایبەت بە خۆی بۆ دانراوە
ڕێنماییەکانی خۆتۆمارکردن و جێهێشتن
خۆتۆمارکردن:
لە کاتی خۆتۆمارکردن هەموو خوازیارانی بەشەناوخۆیی فۆڕمێکیان پێ دەدرێ کە پێداویستی و بارودۆخی ژوورەکانی تێدایە
ئەم فۆڕمە ئەبێت لەلایەن خوازیارەوە واژۆ بکرێت و بگەڕێنرێتەوە بۆ سەرپەرشتیاری بەشەناوخۆییەکان لە ماوەی ٢٤ کاژێردا بۆ خۆتۆمارکردن. خوازیار واژۆ بۆ وەرگرتنی کلیلیش ئەکات. بەرپرسیارێتی خوازیارە کە سەرپەرشتیاری بەشەناوخۆییەکان ئاگادار بکاتەوە لەوەی کە پێداویستییەکانی ناو ژوورەکە لەگەڵ فۆڕمەکەدا یەک نەگرنەوە، ئەگەر زیانێکی پێشوەختە لە لیستەکەدا ئاماژەی پێ نەکرا، ئەوا بەرپرسیارێتیی ئەو زیانانە ئەکەوێتە ئەستۆی خوازیار لە کاتی بەجێهێشتنی بەشەناوخۆییەکاندا.
جێهێشتن:
تکایە کاتێک دیاری بکە لەگەڵ سەرپەرشتیاری بەشەناوخۆییەکان پێش بەجێهێشتنی بەشەناوخۆییەکەت بە ٢٤ کاژێر، پێشنیاز ئەکەین فێرخوازان لە ماوەی ٢٤ کاژێر دوای تەواوبوونی دواین تاقیکردنەوەیان بەشەناوخۆییەکانیان بەجێ بهێڵن، سەرپەرشتیاری بەشەناوخۆییەکان ژوورەکە دەپشکنێ بۆ پاک و خاوێنی و هەر زیانێک، سەرپەرشتیاری بەشەناوخۆییەکان هەمان فۆڕمی پێداویستی و بارودۆخی ژوورەکان بەکار دەهێنێ بۆ کاتی جێهێشتنی ژوورەکەت، هەر زیانێک بەر ژوورەکە کەوتبێ، ئەوا لەسەر فۆڕمەکە دیاری دەکرێت، بڕی پارەی پێویست لە پارە پێشەکییەکە دەبڕدرێت، ئەگەر بڕە پارەی زیانەکە زیاتر بوو لەو پارە پیشەکییەی کە دانراوە، ئەوا زیادەی پارەکە بۆ هەژمارەکەت زیاد ئەکرێت
- ئەبێت شوێنەکەت پاک و خاوێن و پێداویستییەکانت پێچرابێتەوە کە کاتی بەجێهێشتنەکە دێت، ژووری ناخاوێن، نووسین لە سەر پەنجەرە و دیوار، شکاندن یاخود دیارنەمانی پێداویستییەکان یان ونبوون یاخود پەرتەوازەیی ئەو پيداویستییانەی کە موڵکی زانکۆن، بڕە پارەکەی لەسەر فێرخواز هەژمار دەکرێت.
-
تکایە دڵنیا بە لەوەی کە سەهۆڵی ساردکەرەوەکەت تواوەتەوە و پاک کراوەتەوە پێش ئەوەی بەشەناوخۆییەکەت بەجێ بهێڵیت، بۆ ئەمەش، پێشتر پلانی بەتاڵکردنی ساردکەرەوەکەت دابنێ.
-
هەر شتێکی خۆت لەوێ بەجێ مابێ، لادەبرێن، بۆ ماوەی ٣٠ ڕۆژ ئەپارێزرێن، دوای ئەو کاتە فڕێ دەدرێن، کرێی هەڵگرتن و فڕێدانەکەش دەکەوێتە ئەستۆی فێرخواز.
-
کلیلی ژورەکەت بگەڕێنەرەوە، ١٠٠ دۆلار سزای نەهێنانەوەی یان ونکردنیەتی.