بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌یت به پرۆسه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی، تكایه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه.بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌یت به پرۆسه‌ی وه‌رگرتن له زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی، تكایه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه.
١- سه‌ردانی زانكۆكه‌مان بكه؛
٢- زانیارییه كه‌سییه‌كانت له‌سه‌ر هێڵ سه‌بمیت بكه؛
٣- به‌م ئیمه‌یڵه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه: admissions [at] auis.edu.krd (subject: Admissions) ()؛ یاخود:
٤- په‌یوه‌ندی بكه به "گرووپی فه‌یسبووكی بەشی وه‌رگرتن"ه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ پرسیار له "ڕێنماییكه‌رانی وه‌رگرتن"ی زانكۆكه‌مان بكه‌یت.
سه‌ردانی زانكۆكه‌مان بكه:
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی پێشنیازی ئه‌وه ده‌كات سه‌ردانی كامپی زانكۆ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر سه‌باره‌ت به زانكۆ و ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن به ده‌ست بهێنیت. سه‌ردانێكی زانكۆ یارمه‌تیت ده‌دات بۆ بینینی ستافی وه‌رگرتن و بینینی ئاسانكارییه مۆدێرنه‌كان له زانكۆكه‌ماندا.
له ئێستادا نووسینه‌گه‌ی وه‌رگرتنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی دوو دانیشتی زانیاری ساز ده‌دات، دانیشتنێكی كوردی و دانیشتنێكی عه‌ره‌بی له ڕۆژێكدا له ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا چوارشه‌ممه.
بۆ ئه‌و پێشكه‌شكارانه‌ی كه ته‌نها به زمانی ئینگلیزی ده‌ده‌وێن، زانكۆ پێشنیاز ده‌كات سه‌ره‌تا له ڕێگه‌ی ئیمه‌یلی admissions [at] auis.edu.krd () په‌یوه‌ندی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مه‌وعیدێك به زمانی ئینگلیزی دابنرێت بۆیان. له میانه‌ی یه‌كه‌م سه‌ردانتدا ده‌توانیت چاوه‌ڕوانیی ئه‌مانه بكه‌یت:
١- به‌شداریكردن له دانیشتنێكی زانیاریی یه‌ك كاژێریدا سه‌باره‌ت به زانكۆ، به‌رنامه ئه‌كادیمییه‌كانمان، مه‌رجه‌كانی تۆماركردن، پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و پرۆسه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی تۆیفڵ ئایتیپی.
٢- پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمێكی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ڕه‌دا. له فۆرمه‌دا پرسیار له‌باره‌ی زانیاریی دێمۆگرافی و ورده‌كاریی په‌یوه‌ندیكردنه‌وه ده‌كرێت. به‌م شێوه‌یه، له دوای یه‌كه‌م سه‌ردانته‌وه ده‌توانین له په‌یوه‌ندیدا بین.
٣- به‌ده‌ستهێنانی ناوی به‌كارهێنه‌ر و ژماره‌ی نهێنی (username and password) بۆ پێشكه‌شكردنی سه‌رهێڵ له زانكۆكه‌مان.
٤- بینینی ڕێنماییكه‌ری وه‌رگرتن. ڕێنماییكه‌ری وه‌رگرتن یارمه‌تیت ده‌دات له كاتی پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردندا هه‌ر له یه‌كه‌م سه‌ردانته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی قبوڵ ده‌كرێیت. (بۆ زانیاریی زیاتر، سه‌یری هه‌نگاوی دووه‌م بكه).
زمان |
ڕۆژه‌كانی هه‌فته |
كاتی ڕۆژ |
كوردی |
یه‌كششممه، دووشه‌ممه، سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه |
١٠:٠٠ی به‌یانی |
عه‌ره‌بی |
یه‌كشه‌ممه و چوارشه‌ممه |
١:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆ |
كوردی |
یه‌كششممه، دووشه‌ممه، سێشه‌ممه، چوارشه‌ممه |
٣:٠٠ی پاشنیوه‌ڕۆ |
دوابه‌دوای ته‌واوبوونی دانیشتنی زانیاری، ئاماده‌باش ده‌بیت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست بكه‌یت به پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی سه‌رهێڵ.
له سه‌رهێڵ سه‌ردانمان بكه: وێبسایتی پرسیاری زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق
ئه‌گه‌ر ناتوانی سه‌ردانی كامپی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی بكه‌یت، ڕه‌نگه بتوانیت له ڕێگه‌ی زانكۆوه ده‌ست بكه‌یت به پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی سه‌رهێڵ.
تكایه په‌یڕه‌وی له‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بكه:
١- بڕۆ بۆ فۆرمی سه‌رهێڵ و سه‌رجه‌م زانیارییه‌كان پڕ بكه‌ره‌وه. پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌م فۆرمه پێمان ده‌ڵێت كه تۆ بایه‌خ ده‌ده‌یت به‌وه‌ی له‌سه‌ر هێڵ داواكاریی وه‌رگرتن پێشكه‌ش به زانكۆكه‌مان بكه‌یت و ده‌ته‌وێت ده‌ست بكه‌یت به پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكه‌شكردنی سه‌رهێڵ.
٢- پاش پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی زانیاریی سه‌رهێڵ، تێبینییه‌ك ده‌گات به ئیمه‌یله كه‌سییه‌كه‌ت كه بەشی وه‌رگرتنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق زانیارییه‌كانتی به ده‌ست گه‌یشتووه. له ماوه‌ی ١-٣ ڕۆژ كاركردندا زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق به ئیمه‌یڵێكی پڕ له ورده‌كارییه‌وه وه‌ڵام ده‌داته‌وه كه ئه‌مانه له خۆی ده‌گرێت:
٣- زانیاری سه‌باره‌ت به زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی، به‌رنامه ئه‌كادیمییه‌كانمان، مه‌رجه‌كانی تۆماركردن، پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن و تاقیكردنه‌وه. ده‌شێت زانیارییه‌كان به شێوه‌ی جیاواز بن؛ به‌سته‌رێك كه چۆنێیه‌تیی پێشكه‌شكردن به ڤیدیۆ ڕوون ده‌كاته‌وه، یاخود بڵاوكراوه‌یه‌كی پی‌دی‌ئێف كه ده‌توانرێت پرنت بكرێت.
٤- نووسخه‌یه‌كی پی‌دی‌ئێفی ڕێنوێنیی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوی پێشكه‌شكردن.
٥- ژماره‌ی وه‌رگرتن، ناوی به‌كارهێنه‌ر و ژماره نهێنییه‌كه‌ت.
٦- ناوی ڕێنماییكه‌ری وه‌رگرتن كه له هه‌موو ڕێگه‌كاندا یارمه‌تیت ده‌دات هه‌ر له سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردنی سه‌رهێڵه‌وه هه‌تا قۆناغی قبوڵكردن.
تێبینییه‌كان:
ئه‌و ئیمه‌یڵه‌ی لێره‌دا ده‌ینووسیت، بۆ هه‌موو په‌یوه‌ندییه‌كانی داهاتوو به‌كار ده‌هێنرێت.
تكایه ئیمه‌یڵه كه‌سییه‌كه‌ی خۆت به‌كار بهێنه. ئه‌گه‌ر هه‌ژماری ئیمه‌یڵت نییه، تكایه ئێمه‌یڵ دابنێ و دڵنیا به له‌وه‌ی ناوی به‌كارهێنه‌ر و ژماره نهێنییه‌كه‌ت بیر بمێنێت.
تێبینی: فۆرمی زانیاریی سه‌رهێڵ فۆرمی پێشكه‌شكردن نییه، به‌ڵكو ته‌نها ڕێگه‌یه‌كه بۆ دامه‌زراندنی شێوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ تیمی وه‌رگرتندا.
به په‌سه‌ند نازانرێت په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی ئه‌نجام بدرێت.
زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له عێراق، سلێمانی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی به بەشی وه‌رگرتنه‌وه به په‌سه‌ند نازانێت. زامنی ئه‌وه ناكه‌ین په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی وه‌ڵام بدرێته‌وه.