فێرخوازانی پرۆگرامی ئامادەکاری ئەکادیمی لە پاکردنەوەی دەریاچەی دوکان پێشەنگیان کرد | The American University of Iraq Sulaimani

Warning message

Mean Menu style requires jQuery library version 1.7 or higher, but you have opted to provide your own library. Please ensure you have the proper version of jQuery included. (note: this is not an error)

فێرخوازانی پرۆگرامی ئامادەکاری ئەکادیمی لە پاکردنەوەی دەریاچەی دوکان پێشەنگیان کرد

Monday, August 22, 2016 - 18:30

ئەمرۆ،١٨ ی تەمووز بە بەشداریکردنی نزیکەی ١٠٠ فێرخواز ی پڕۆگرامی ئامادەکاری ئەکادیمی لە زانکۆی ئەمریکی  چالاکیەکیان رێکخست بۆ پاکردنەوەی دەریاچەی دوکان لە سلێمانی. هەروەها ژمارەیەک لە فەرمانبەران و مامۆستایان و تەنانەت سەرۆکی زانکۆ پرۆفیسۆر بروس فیرگسون، بەشداری هەوڵەکانی ئەم فێرخوازانەیان کرد.

ئەم چالاکیە بەشێکە لە پرۆگرامی فێربونی خزمەتکردن کە لەدەرەوەی هۆلەکانی خوێندن هانی فێرخوازان دەدات بۆ فێربون و پەرەپێدانی بیرکردنەوەی رەخنەگیریانە و کارامەیی لە پەیوەندیکردندا.راچێل گرێسک بەڕێوبەری پرۆگراماکە وەک بەشداربویەکی چالاکیەکە، وتی: " زانکۆ فێری فێرخوازانی دەکات کە پرۆسەی فێربون لە دەرەوەی هۆلەکانی خۆێندنش دەبێت، ئێمە فێرخوازانمان هاندەدەین کە پەیوەست بن بە کۆمەلگاوە لە پێناو باشتر کردنی ژینگەکەیان. و باوەڕی تەواومان هەیە کە فێرخوازانی زانکۆکەمان ببنە کلیلی چارەسەر بۆ کوردستانیکی باشتر.

فێرخوازان لەمساڵدا دوو ئامانجیان هەبوو لەپرۆگرامی فێربونی خزماتکردن ئەوانیش: هاوکاری کردنی ئەو ئاوارانەی کە بە هۆی ناکۆکیەکانی ناو عێراقەوە بێشون و ماڵ بوون و هەرەها پارێزگاریکردنی ژینگە. بە درێژایی وەرزی خوێندنی پێشو، فێرخوازان کۆمەکیان کۆکردۆتەوە و پەیوەندی نزیکیان بەستوە لەگەڵ رێکخراوی(NGO) بۆ ئەنجامدانی چەند کارێکی پێشەنگ .

 پاکردنەوەی دەریاچەکە نوێترین کاری گروپی پارێزگاریکرنی ژینگەیە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ رێکخراوەکە بۆبەرزکردنەوەی ئاستی وشیاری و پاراستنی ژینگەی سلێمانی و دەروبەری. فێرخوازان لە رێگەی کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک بڕی ١٠٠٠$ بۆ پاکردنەوەکەی دەریاچەکە بەکارهێنا.

خۆبەخشەکان دواینیوەڕۆی ئەو ڕۆژەیان بە پاکردنەوەی ئەو پیسی و خۆل و خاشاکانەی کە لە گەشتیار و سەیرانکەرانەوە بە جێما بوو بەسەربرد. عیسمایل جەمال وەک خوێندکارێکی ئەو پڕۆگرامە و سەرۆکی یانەی پاراستنی ژینگەی زانکۆکە، ووتی: " ئێمە بەشداری ئەم پڕۆژەیان کرد لەبەرئەوەی ئەمانەوێت سروشت و ژینگە بپارێزین، ئەوە ئەرکی سەرشانمانە".

نەبیل مەسا لە رێکخراوی (NGO) کە یاوەری فێرخوازانی کردبوو لە پاکردنەکەدا وتی: "ئێمە هەمیشەلەم جۆرە چالاکیانە رێکدەخەین بەمەبەستی وشیارکردنەوە لە بابەتە ژینگەیەکان و رۆشنبیرکردنی هاوڵاتیان دەربارەی دەرئەنجامەکانی پیسکردنی ئاوی پاک و شوێنە سەوزەکان. هانی فێرخوازان دەدەین کە بەشداری لەم جۆرە چالاکیانە بکەن بۆ پارێزگاریکردنی سروشت. و دڵخۆشین بە هاوکاریکردنمان لەگەڵ زانکۆی ئەمریکی و شانازی ئەکەین بەوەی ئەم فێرخوازانە ئەنجامیانداوە."

کۆمەڵێکی تر لە فێرخوازانی پڕۆگرامی ئامادەکاری ئەکادیمی، بەراوێژ لەگەڵ بەڕێوبەرایەتی باخچەکان لە سلێمانی کۆمەکیان بۆ ئاودانی پارکە گشتیەکان و نەمامە تازە چێنراوەکان کۆکردەوە  وەک باشترین ڕێگە بۆ هێشتنەوەی سەوزایی لە شارەکەدا. بۆ ئەم مەبەستە زیاتر لە یەک میلیۆن دیناریان بۆکڕینی ئاوی تانکەر و پلاندانان بۆ ئەنجامدانی چالاکیەک لە بەرواری ٢٧ی تەموز بۆ ئاودانی پارکەکان کۆکردۆتەوە.