به‌شی وه‌رگرتن

سوپاس به‌ بایه‌خدانت به‌ زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق - سلێمانی. 

زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق - سلێمانی هه‌وڵ ده‌دات ببێت به‌ ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمیی ناوازه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بۆ قوتابیانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش، نووسینگه‌ی وه‌رگرتنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق - سلێمانی قوتابیانی شایسته‌ی خوێندنی باڵا وه‌رده‌گرێت به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی پاشخانی خێزان، داهات، نه‌ژاد، جنێده‌ر یاخود نه‌ته‌وه‌. بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی لێهاتوویی و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی وه‌رگرتن، نووسینگه‌ی وه‌رگرتنی زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق - سلێمانی پشت ده‌به‌ستێت به‌ بڕوانامه‌ی به‌كالۆریای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان/ عێراق و تاقیكردنه‌وه‌ی ئینگلیزیی تۆیفڵ ئایتیپی (TOEFL ITP). زانكۆی ئه‌مه‌ریكی له‌ عێراق - سلێمانی ساڵانه‌ به‌ ڕێوشوێن و پێوه‌ره‌كانی وه‌رگرتندا ده‌چێته‌وه‌ و بڵاویان ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌م به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌ ڕێنمایی وردی له‌ خۆ گرتووه‌ ده‌رباره‌ی خشته‌ی تێچوونی خوێندن، مه‌رجه‌كان بۆ پسپۆڕییه‌ جیاوازه‌كان و پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن.